گەریلاکانی یەژاستار ٧ داگیرکەریان سزا دا
گەریلاکانی یەژاستار لە چالاكییەكدا لە هەرێمی مەتینا، ٧ داگیرکەر سزا دەدەن ‌و چەند داگیركەرێكی تریش بریندار دەكەن.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە، دەربارەی چالاکییە بەهێزەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە چوارچێوەی هەڵمەتی (کات کاتی ئازادییە) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:

“هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال لە ٤ی ئایار کاتژمێر ١٢:١٥ و ١٥:٠٠ لە دژی داگیرکەران چالاکییان ئەنجام دا و لە ٥ی ئایاریش كاتژمێر ١٧:٠٠ لە دژی داگیرکەران لە گردی زەندوورای هەرێمی مەتینا، چالاکییان ئەنجام دا ‌و لەو چالاکییانەدا، بە سەرکەوتوویی ئامانجەكان پێكران.

(هەنگاوی شۆڕگێریی جەنگی خابوور)

ڕۆژی ٤ی ئایار کاتژمێر ١٨:٠٠ سوپای تورک دوای شەڕ و تۆپبارانی چەند شوێنێك، گردی زەندوورای هەرێمی مەتینای بە سەختی تۆپباران کرد و هەوڵیدا پێشڕەوی بكات، بەلام هێزەکانمان ڕووبەڕوویان بوونەوە ‌و شەڕی سەخت ڕوویدا ‌و لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەریلاکانماندا، داگیرکەران گورزی قورسیان بەركەوت و پاشەکشەیان كرد.

ڕۆژی ٥ی ئایار کاتژمێر ١٢:٠٠، ٩ داگیرکەر لە سەر گردی شەهید چیا لە ناوچەی زەندوورای هەرێمی مەتینا دەستیان بە جموجوڵ کرد، هێزەکانی یەژاستاری ئێمە، بە توندی هێرشیان کردنە سەر ‌و لەو چالاکییە سەرکەوتووەدا ٧ داگیرکەر سزا دران و ٢ی تریش بریندار بوون، دوای ئەو کردەوەیە، داگیرکەران بە هێلیكۆپتەر، کوژراو و بریندارەكانیان گواستەوە.

لە چوارچێوەی (هەنگاوی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس)

ڕۆژی ٦ی ئایار کاتژمێر ١٧:٠٠، هێزەکانمان بە چەكی قورس، هێرشیان كردە سەر بارەگای سەربازیی گردی چەلێی سەر بە شاری چەلێی پارێزگای جولەمێرگ ‌و بە وردی ئامانجەكانیان پێكا، بەڵام تائێستا ئاماری وردی ئەنجامی هێرشەكە بەردەست نییە.

هێرشە ئاسمانییەكان بۆ سەر زەندوورا

ڕۆژی ٥ی ئایار کاتژمێر ١١:١٠، فڕۆکە جەنگییەکان گردی زەندوورای هەرێمی مەتینایان بۆردومان کرد، لەو بۆردومانەدا، هیچ زیانێك بەر هێزەکانمان نەكەوت.” ڕۆژنیوز
به‌روار:  07/05/2021
552   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   630
کۆی سه‌ردان:   29233949