پێداچونەوەی ھەرێم سزای بەندکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینانی پەسەندکرد
🔻حاکم شێخ لەتیف: دەستەی سزایی دادگای پێداچونەوەی ھەرێم سزای بەندکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینانی پەسەندکرد
▪رۆژێکی تری ڕەش
بەداخەوە دەستەی سزایی دادگای پێداچونەوەی ھەرێم کە لە پێنج دادوەر پێک دێن بەزۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینانی پەسەند کرد
رۆژێکی رەش و وەرچەرخانێکی ترسناک لەروی بەکارھێنانی دادگا بۆ سزادانی سیاسی ، ناوبانگی ھەرێمیش زیاتر ناشیرین دەکات.
تاقە رێگا مابێ ئەوەیە کە سەرۆکی ھەرێم لەئاستی وتەکانی خۆی بێ و بڕیارێکی لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربکات، چونکە پێش بینی ناکرێ تازە دەستەی گشتی دادگای پیداچونەوەش بریارەکەی بۆ بگۆڕدێت یان بیەەێت بیگۆرێت ئەگەر داوای راستکردنەوەش بکرێ.
تێبینی: جارێ بڕیارەکەیان چاپ و ئیمزا نەکراوە ھیوادارین چاوی پێدا بخشێنەوە دنیا ئەوەندەی بەبەرەوە نیە ، چونکە باش دەزانن بێ گوناحن و تاوانیان نەکردوە، ھەروەک چۆن دادگای تاوانەکانی دھۆک پێشتر لە کەیسی ھاوشێوەی مامۆستا بەدەل بەرواری بریاریدابوو کە ئەوەی مامۆستا بەدەلی پێ تاوانبار کراوە تاوان نیەو دەچێتە خانەی ئازادی رادەربڕین و رەخنە گرتنەوە.
حاکم شێخ لەتیف
ئاوێنە
بهروار: 04/05/2021
403 جار خوێندراوهتهوه
|