سەرۆکی ئەمەریکا داوای داکۆکی لە میدیای ئازاد و سەربەخۆ دەکات
جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمڕۆ دووشەممە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و ئەمەش دەقەکەیەتی:

سی ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، لە بەرامبەر فشار و توندوتیژی بەردەوام، ڕۆژنامەوانانی ئەفریکایی گەیشتن بەوەی جاڕنامەی ویندهۆک ڕابگەیەنن، کە تیایدا جەخت دەکرێتەوە سەر ئەوەی "دامەزراندن و پاراستن و بەهێزکردنی ڕۆژنامەگەری ئازاد و فرە لایەنە کارێکی بنەڕەتیـیە بۆ پەرەپـێدان و پاراستنی دیموکراسی و ئابوری لە وڵاتێکدا." وا ئێستا ئێمە ئاهەنگ دەگێڕین بۆ ئازایەتی ڕاستبێژی ئەوانەی ڕەتیدەکەنەوە چاوترسێن بکرێن کە زۆر جار ڕووبەڕووی مەترسی گەورە دەبنەوە، وە ئێمە ڕۆڵی هەمیشەیی و بنەڕەتی ڕۆژنامەگەری و میدیای ئازاد لە نێو کۆمەڵگەکان لە هەموو شوێنێک دووپاتدەکەینەوە.

ڕۆژنامەوانان ڕاستیـیەکان ئاشکرادەکەن، لە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات دەکۆڵنەوە، داوای شەفافیەت دەکەن لەوانەی لەسەر دەسەڵاتن. ئەوانە زۆر پـێویستن بۆ کاراکردنی دیموکراسی. بە درێژایی ماوەی پەتای کۆڤید- 19 ، ڕۆژنامەوانان و کارمەندانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە هێڵی پـێشەوە بوون لە پـێناو گەیاندنی زانیاری بۆ جەماوەر، تەندروستی خۆیان خستووەتە بەردەم مەترسیـیەوە. هاوکات هەتا دێت و ڕاستبێژی دەکەوێتە بەر هێرشی زیاتر، هیچ کات وەک ئێستا پـێویستیمان نەبووە بە ڕاپـۆرتی ڕاست و دوروست و لەسەر بنەمای ڕاستیـیەکان و گفتوگۆی کراوە و بەرپـرسیارکردن.

پـێویستە لەسەر هەموومان ڕووبەڕووی ئەو هەڕەشانە ببینەوە کە لە بەرامبەر میدیای ئازاد و سەربەخۆدا هەن، لەوانە ئازاردانی جەستەیی و دەستگیرکردنی هەڕەمەکیـیانە. کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان بۆی دەرکەوتووە کە لە ساڵی 2020 ژمارەی پـێوانەیی تۆمارکراوە لە زیندانیکردنی ڕۆژنامەوانان لەسەر ئاستی جیهاندا. هەراسانکردن و سووکایەتیکردن لە ڕێگەی ئنتەرنێتەوە بە ڕۆژنامەوانان، بە تایبەتی ڕۆژنامەوانانی ژنان و ڕەنگی جیاواز [ کەسانێک سپی پـێست نەبن] لە زیادبووندایە. دەسەڵاتخوازان هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ بنکۆڵکردنی ئازادی ڕۆژنامەگەری و یاریکردن بە ڕاستیـیەکان، یان هەواڵی چەواشەکار بڵاودەکەنەوە تەنانەت لەو کاتەی دەبنە مایەی کەمبوونی کاری هەواڵسازی و دروستبوونی شوێنی زیاتر و زیاتری "بیابانی هەواڵ" [شوێنێک دەزگای ڕاگەیاندنی کەمی لێبێت یان هەر لێی نەبێت و هەواڵەکانی ئەو شوێنە ڕووماڵنەکرێت]لە سەرانسەری جیهاندا. ئەم هێرشانە هیچیان کەمتر نین لەو هەڕەشانەی لە هەموو شوێنێک لە دیموکراسی دەکرێن.

ئەمڕۆ لە ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری، ئاهەنگ دەگێڕین بۆ ئازایەتی و چاونەترسی ڕۆژنامەوانان لە هەموو شوێنێک. پـێزانینمان هەیە بۆ ئەو ڕۆڵە سەرەکیـیەی ڕۆژنامەگەری ئازاد دەیبینێت لە بنیادنانی کۆمەڵگەی سەرکەوتوو و میانڕەو و ئازاد. پابەندبوونی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بە پاراستن و بەهێزکردنی میدیای ئازاد و سەربەخۆ و هەمەڕەنگ لە سەرانسەری جیهاندا.
دەنگی کوردی ئەمریکا
به‌روار:  04/05/2021
53   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

رونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

ئەمە دەڵێم حەقیقەتی ئەو وێنە و کۆبوونەوەکانمانە لەگەڵ کۆنسۆڵگەری ئەڵماناو ئەمریکا کە دادگای پێداچۆنەوەی ھەولێر لەژێر ھەژمۆنی پارتی بە درێژه‌ ...
عەقڵانی نیە كە ئەمەریكا تۆمەتبار بكەی بەوەی هاوكاری دارایی چەند ڕۆژنامەنووسێكی كردووە بۆ ئەنجامدانی تیرۆرستی لە كاتێكدا دەزانیت ئەگەر ئەمەریكا نەبێت حوكمڕانیەكەتان بە چەند ڕۆژێك د درێژه‌ ...
سوید
مەترسیدارترین مافیای سوێد بۆ هەتاهەتایە زیندانی دەكرێت

دادگەی سزا قورسەكانی مالمۆ لە سوێد بە تاوانی كوشتن و سپیكردنەوەی پارە سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بە درێژه‌ ...
دوێنێ بۆ پارشێو ناردمیان نان بکڕم، وەستابووم تا نۆرەم بێت.
ژنێک هات یەک تەشت مەکیاجی کردبوو، منیش بە سەرسووڕمانەوە ووتم:
پەکوو بەم پارشێوە و ئەو هەموو مەکیاجە!!!
درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   2150
کۆی سه‌ردان:   23104312