ڕێک لای هەوارە بەرزەوە 😛

کورد: بەڵێ قوربان ئێمەی کورد هەر یەکەمان بیر و رای جیاوازی خۆی هەیە، بەڵام…

ئەڵمانی: بەڵام چی؟

کورد: بەڵام لە کەرێتیدا هەموومان عەینی شتین.

***

نەشمیل: ئەوە تۆ داواکارت نییە؟

سۆزان: بەرێ وەڵا، ئەم حەفتەیە سێ کەس هاتن بۆ داخوازیم، بەڵام هەرسێکیانم رەفز کرد.

نەشمیل: ئەیەڕۆ لە بەرچی؟

سۆزان: چونکە بە ڤاکسینە صینییەکە خۆیان کوتابوو نەیانتوانیبوو ئەمریکییەکە پەیدا بکەن.

***

سەرۆکی حوکمەت: ئەلەو، بەیانیت باش، نوکتەی تازە چیت لایە؟

سەرۆکی پەڕلەمان: قوربان جارێ مەشغوڵم خەریکی لێکۆڵینەین لەمەلەفی نەوتەکە.

سەرۆکی حوکمەت: ئەوە کۆنە، من وتم نوکتەی تازە.

***

کارمەند: بە رەئی تۆ کەی باشە بچم داوای حەفتەیەک ئیجازە لە مودیر بکەم؟

سکرتێر: کە موڕاجیعی جوانی لابوو.

***

ژن: دکتۆر گیان ئەحەی مێردم چۆنە؟

دکتۆر: راستت ئەوێ بەدڵم نییە.

ژن: جا خۆ منیش بەدڵم نییە، بەس چی بکەم لە بەر مناڵەکان.

***

باوکی کچ: وتت ماڵتان لە زاخۆیە؟

داخوازیکار: بەڵێ قوربان.

باوکی کچ: دە کەواتە بەکراسی بەری خۆیەوە موبارەکت بێ.

داخوازیکار: دەستت ماچ ئەکەم مامە گیان، چۆنە وا زوو رازیبوویت؟

باوکی کچ: لە بەرئەوەی کەسێک تەحەمولی حوکمی پارتی بکات، تەحەمولی مەشاکیلی سەد ژنیش ئەکات.

***

ئافرەتێک پانتۆڵێکی لە پێ کردبوو خەریتەی سلێمانی لەسەر بوو، چووە لای دکتۆری پێست و شەرحی نەخۆشییەکەی خۆی بۆ کرد.

دکتۆر: یەعنی بیل زەبت کوێت زۆر ئەخورێ؟

ئافرەت: دکتۆر گیان رێک لای هەوارە بەرزەوە.
شێرکۆ عەبدووڵا
به‌روار:  28/04/2021
141   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

رونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

ئەمە دەڵێم حەقیقەتی ئەو وێنە و کۆبوونەوەکانمانە لەگەڵ کۆنسۆڵگەری ئەڵماناو ئەمریکا کە دادگای پێداچۆنەوەی ھەولێر لەژێر ھەژمۆنی پارتی بە درێژه‌ ...
عەقڵانی نیە كە ئەمەریكا تۆمەتبار بكەی بەوەی هاوكاری دارایی چەند ڕۆژنامەنووسێكی كردووە بۆ ئەنجامدانی تیرۆرستی لە كاتێكدا دەزانیت ئەگەر ئەمەریكا نەبێت حوكمڕانیەكەتان بە چەند ڕۆژێك د درێژه‌ ...
سوید
مەترسیدارترین مافیای سوێد بۆ هەتاهەتایە زیندانی دەكرێت

دادگەی سزا قورسەكانی مالمۆ لە سوێد بە تاوانی كوشتن و سپیكردنەوەی پارە سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بە درێژه‌ ...
دوێنێ بۆ پارشێو ناردمیان نان بکڕم، وەستابووم تا نۆرەم بێت.
ژنێک هات یەک تەشت مەکیاجی کردبوو، منیش بە سەرسووڕمانەوە ووتم:
پەکوو بەم پارشێوە و ئەو هەموو مەکیاجە!!!
درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   2116
کۆی سه‌ردان:   23104431