ئەمریکا باڵیۆزخانە و قونساڵخانەی خۆی لە تورکیا داخست
میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، بالیۆزخانەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکی فەرمیدا و بە هۆی بڕیارەکەی بایدن لەسەر بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان؛ داخستنی تەواوی قونسوڵخانەکانی و خۆ لە تورکیادا بۆ ماوەی دوو رۆژ راگەیاند و داوای لە ئەمریکیەکانیش کرد بە وریایەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکدا بکەن.

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، ئەمریکا بڕیاریداوە باڵیۆزخانە و قونسوڵخانەکانی لە تورکیا دابخات، ئاماژە بەوەشکراوە، بەمەبەستی پاراستنی دامەزراوە فەرمیەکانی لە تورکایادا و لە ترسی خۆپیشاندان لەدژی بڕیارەکەی بایدن کە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی ناساندووە ئەو بڕیارە دراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمریکا بە فەرمی لە ماڵپەڕی باڵیۆزخانە ئەو بڕیارەی بڵاوکردووەتەوە و رۆژی ٢٦ و ٢٧ی مانگ پشووە، هاوکات، حوکمەتی ئەمریکا داوای لە ئەمریکیەکان کردووە لە قەرەباڵغی خۆیان بەدووربگرن و بەوریاییەوە مامەڵە بەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ شەممە، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە وتاری ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان، کە تورکیا تۆمەتبار دەکرێت بە ئەنجامدانی بەشێوەیەکی فەرمی تاوانەکەی بە جینۆساید ناساند.

٢٤ی نیسان، ١٠٦ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکاندا تێپەڕبوو، پرۆسەی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان لە ساڵی ١٩١٥ تاوەکو ١٩٢٣ لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ئەنجامدرا و تێیدا ملیۆنێک و نیو ئەرمەنی کوژران.

تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ حکومەت و پەرلەمانی وڵاتانی جیهان کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانیان بەجینۆساید ناساندووە.
ئێن ئاڕتی


به‌روار:  26/04/2021
92   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

رونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

ئەمە دەڵێم حەقیقەتی ئەو وێنە و کۆبوونەوەکانمانە لەگەڵ کۆنسۆڵگەری ئەڵماناو ئەمریکا کە دادگای پێداچۆنەوەی ھەولێر لەژێر ھەژمۆنی پارتی بە درێژه‌ ...
عەقڵانی نیە كە ئەمەریكا تۆمەتبار بكەی بەوەی هاوكاری دارایی چەند ڕۆژنامەنووسێكی كردووە بۆ ئەنجامدانی تیرۆرستی لە كاتێكدا دەزانیت ئەگەر ئەمەریكا نەبێت حوكمڕانیەكەتان بە چەند ڕۆژێك د درێژه‌ ...
سوید
مەترسیدارترین مافیای سوێد بۆ هەتاهەتایە زیندانی دەكرێت

دادگەی سزا قورسەكانی مالمۆ لە سوێد بە تاوانی كوشتن و سپیكردنەوەی پارە سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بە درێژه‌ ...
دوێنێ بۆ پارشێو ناردمیان نان بکڕم، وەستابووم تا نۆرەم بێت.
ژنێک هات یەک تەشت مەکیاجی کردبوو، منیش بە سەرسووڕمانەوە ووتم:
پەکوو بەم پارشێوە و ئەو هەموو مەکیاجە!!!
درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   2050
کۆی سه‌ردان:   23104041