هەق وایە کونەکەی دەربەندیخان چەور بکەن، بەشکو تەنکەری زیاتری پیا بڕوا


سوهرابەکان

سوهرابی سپەهری:
لە شوێنی پیاوانی سیاسەت درەخت بڕوێنن، بەشکو هەوا تازە ببێتەوە.
سوهرابی پارێزگا:
لەناو مزگەوتی گەورەشدا نێرگەلەخانەیەک دائەنێین، بەشکو رەقەمی قیاسی بشکێنین.
سوهرابی گەرمیان:
پارەی پڕۆژەکانی تریشمان لە گوندی ئەمریکیدا سەرف بکەن، بەشکو دڵی پێنجشەش شاجوانی لچ ئەستوور خۆش ببێ.
سوهرابی کۆنگرە:
تکایە دانەیەکی تر ببەستن، بەشکو ئیتر کەس لەخوارەوە نەمێنێ.
سوهرابی کۆمەڵناس:
لێی بنووسن ماسک توانای سێکسی زیاد ئەکات، بەشکو ئەو خەڵکە ناحاڵییە بیبەستێ.
سوهرابی ریفراندۆم پەنا:
پێم باشە عەیب نەبێ ئەمساڵیش دانەیەکی تر بکەین، بەڕاستی زۆر خۆش بوو.
کاکەسوهراب:
داواکارم رووباری سیروان بە مەلمەل داپۆشن، بەشکو ئاوەکەی لەوە زیاتر نەبێ بەهەڵم.
سوهرابی سامانە سروشتییەکان:
هەق وایە کونەکەی دەربەندیخان چەور بکەن، بەشکو تەنکەری زیاتری پیا بڕوات.
سوهرابی مەکتەب سیاسی:
تەلەفۆنێکی بۆ بکەن، بەشکو سی چل ڤاکسینی تری کۆرۆنامان بە دیلیڤەری بۆبنێرێ.

شێرکۆ عەبدوڵا
به‌روار:  18/04/2021
1027   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   454
کۆی سه‌ردان:   29233222