سوید/ سوپاسنامەی بنەماڵەی خاتوو نەمام غەفووری

بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
سوپاس وپێزانینی خۆم و خانەوادەکەم بە ھەموو کەسایەتی و دامەزراوەکان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات رادەگەیەنم کە لە چەند رۆژی رابردوودا، بەھۆی کۆچی ناوادەی شێرەژنی کوردایەتی، دکتۆر نەمامی کچم پەیوەندییان پێوە کردووین.
پەیامی ھاوخەمی و سەرەخۆشیتان لە کەناڵە جیاجیاکانەوە نیشانەی رێز و خۆشەویستیتانە بۆ فریشتەیەکی میھرەبانی کە ھەموو ژیانی خۆی بۆ لێقەوماوان تەرخان کرد.
نەمام سیمبۆلی بەرخۆدانی ژنانی خۆبەخش و خۆنەویست بوو کە خۆشبەختانە وەکو شەھیدێک گەیشتە پلەی نەمری.
ھەست و ستایشی خەڵک لە سەرانسەری دنیا بۆ دکتۆر نەمام و خەباتی لە پێناو یارمەتیدانی بێکەسان، سێبوریی دڵی پڕ ئازارمان بوو.
انا لله و انا اليه راجعون
گولیزار جەلال
دایکی دکتۆر نەمام مەحمود ئاغای غەفوری
Vi vill tacka var och en av er som har delat vår sorg efter bortgången av min kära dotter Nemam. Det är sannerligen allas vår förlust att mista en sådan hjältinna ängel. Nemam är och kommer alltid vara en symbol för frihet,glädje och rättvisa. Era kondoleanser, präglas av en sådan stark kärlek som ger oss tröst och styrka i vår hjärtesorg.
Tack ännu en gång!
Må hon vila i frid.
Gulzar Jalal, dr. Nemam Ghafouris mor
We sincerely want to thank each and every one of you who have shared our grief after the passing of my dear daughter Nemam. It is truly everyone's loss to lose such a heroine and angel. Nemam is and will always be a symbol of freedom, happiness and justice. Your condolences give us strength and peace in our heartache.
May she rest in power and peace.
Gulzar Jalal, mother of dr. Nemam Ghafouri
به‌روار:  18/04/2021
1382   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   958
کۆی سه‌ردان:   29255956