هەژاری و ئەڤین

ئەم پەیکەرە لە (براتیسلاڤا) ی پایتەختی سلۆڤاکیا ..
بۆ زیندو راگرتنی یادی کرێکارێکی خاوینکار دروست کراوە ، کچە خۆشەویستەکەی بەجێی هێشتوە ..کاتێک جۆری ئیشەکەی خۆی پێ گوتووە.
کچەکە نەیکردووە بەڕاستی مەیلنەمانی خۆی پێ بڵێت و بەڵێنی ژوان و قاوەخواردنەوەیەکی پێداوە...وەلێ بەدوای بەڵێن دا نەهاتۆتەوە !
ئەمیش هەموڕۆژێک لەهەمان شوێن وهەمان کات دا چاوەڕوانی بووە ..
هاوڕێکانی کاتێک بەم بارەی ئەمیان زانیوە هەمیشە هاتون بۆ لای و قاوەیان لەگەل خواردۆتەوەو دڵنەواییان کردووە تا لەمردنی دا ئەم پەیکەرەیان هەر لەوێدا بۆ دروست کردووەو قاوەخانەیەکیشیان لەتەنشتیەوە بۆ کردۆتەوە بۆ ئەوەی خەڵك و ڕێبوارانی لێ نەبڕییت بۆ قاوە خواردنەوە ونەوازش کردنی لە تەنیشت پەیکەرەکەیەوە یان ڕیزدان بە هەمو کرێکارێکی تری وەکو ئەو کە پیشەکەی وای کردووە هەمیشە براتسلا ڤا بەخاوێنی ودڵگیری بمێنێتەوە ..
ــ دەبینیت چۆن کڵاوەکەی دەبریسکێتەوە و ساف بووە ، لەئەنجامی دەستی سڵاوی پڕ سۆزومیهرەبانی خەڵکی وڕێبواران ..

و/حەمەسەعی باپیر..
16-4-2017ستۆکهۆڵم..
لە نواڵەی/ ( شیء من التاریخ) عرض أقل
به‌روار:  17/04/2021
748   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   220
کۆی سه‌ردان:   29231521