ئەمریکا دەڵێ "ئێجگار توڕەین" لەهێرشکردنەسەر هەرێمی کوردستان
خەندان-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "ئێجگار توڕەین" لەهێرشکردنەسەر هەرێمی کوردستان و خەڵکی عێراقیش بەدەست ئەو جۆرە توندوتیژیانەوە ئازار و مەینەتی زۆریان چەشتوە.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەراگەیراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "خەڵکی عێراق بەدەست ئەو جۆرە توندوتیژی و پێشێلکردنی سەروەریان ئازار و مەینەتی زۆریان چەشتوە."
جەختیش دەکاتەوە واشنتن "ئێجگار توڕەیە" بە بیستنی هەواڵی هێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بەئامانجگرتنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.

شەوی رابردو وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە رێگەی درۆنی (TNT)وە بوە، ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە.

ئاشكراشیكرد،" خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتوە".

لای خۆیەوە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هيچ پاساوێك بۆ هێرشەکەی ئەمشەوی سەر هەولێر نييه‌ و له‌ زيان و تێكدانى سه‌قامگيرى و ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخى عێراق، هيچى ديكه‌ى لێناكه‌وێته‌وه‌.
به‌روار:  15/04/2021
739   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   943
کۆی سه‌ردان:   29235576