کەنەدا فرۆشتنی چەک و کەرەستەى سەربازیی بە تورکیا قەدەغە کرد
کەنەدا چەندین ساڵە تەکنەلۆژیای چەک و کەرەستەی سەربازی بە دەوڵەتی تورک دەفرۆشێت، بەڵام ئێستا بە پاساوی ئەوەى لە قەرەباغ (ئەرمینیا) چەکەکانی بەکارهێناوە، فرۆشتنی چەک و کەرەستەى سەبازیی بە تورکیا قەدەغە کرد.

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا رایگەیاند، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا لەبارەی تەکنەلۆژیا و کەرەستەى سەربازی، کە بە تورکیا فرۆشراون ئەوە سەلمێنراوە، کە ئەنقەرە بەپێی شەرت و مەرجەکان هەڵسوکەوتی نەکردووە.

مارک گارنۆ وەزیری دەرەوەی کەنەدا رایگەیاند، ئەو تەکنەلۆژیا و کەرەستە سەربازییانە بە تایبەتی لە قەرەباغ لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکاندا لەلایەن ئازەربایجانەوە بەکارهێنراون.

وەزیری دەرەوەی کەنەدا راشیگەیاند، ئەوان نەیانزایبوو، کە تەکنەلۆژیاکەیان لە قەرەباغ بەکارهێنراوە و ئەوەشی راگەیاند، ئەوە هەم لە دژی سیاسەتی کەنەدایە و هەم لە دژی گارانتییەکان و ئەو مەرجانەن، کە دەبوایە تورکیا بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەربازی و چەک پابەندیان ببوایە. ئەوەشیان بە مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی دەوڵەتى تورک راگەیاندووە.

مارک گارنۆ وەزیری دەرەوەی کەنەدا ئاماژەى بەوەکرد، بەشێکی گرنگ لە پرۆسەی فرۆشتنی چەک پێشتر راگیرابوو و ئێستاش بە تەواوەتی فرۆشتنی چەک بە تورکیا هەڵوەشێنراوەتەوە و ئەو بڕیارەش لەسەر ٢٩ گرێبەستی جۆراجۆری فرۆشتنی چەک جێبەجێ کراوە.

وەزیری دەرەوەی کەنەدا ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژانی داهاتوودا لە چوارچێوەی بەرنامەى هاوکاریی ناتۆدا لەبارەی فرۆشتنی چەک بە تورکیا 'یەک بە یەک' لێکۆڵینەوە لەسەر فرۆشتنەکان و چەکەکان دەکرێت.

کەنەدا لە ساڵی ٢٠١٩دا بە بڕی ١٥٠ ملیۆن دۆلار چەک و کەرەستەى سەربازیی بە تورکیا فرۆشتووە و زۆربەى ئەو کەرەستانەش تەکنەلۆژیای فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک پێکدەهێنێت. دەوڵەتی تورک ئەو تەکنەلۆژیا سەربازییەى لە لیبیا، قەرەباغ و کوردستان بۆ کۆمەڵکوژییەکان لە رێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە بەکارهێناوە. ساڵی رابردوو راپۆرتێک لەبارەی تاوان و ئەنجامدانی  کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتى تورک بەو تەکنەلۆژیا و کەرەستە سەربازییانە بڵاوکرایەوە و بەو هۆیەوە حکومەتی کەنەدا لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا چەک فرۆشتنی بە تورکیا راگرت.
فورات نیوز


به‌روار:  13/04/2021
121   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

رونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

ئەمە دەڵێم حەقیقەتی ئەو وێنە و کۆبوونەوەکانمانە لەگەڵ کۆنسۆڵگەری ئەڵماناو ئەمریکا کە دادگای پێداچۆنەوەی ھەولێر لەژێر ھەژمۆنی پارتی بە درێژه‌ ...
عەقڵانی نیە كە ئەمەریكا تۆمەتبار بكەی بەوەی هاوكاری دارایی چەند ڕۆژنامەنووسێكی كردووە بۆ ئەنجامدانی تیرۆرستی لە كاتێكدا دەزانیت ئەگەر ئەمەریكا نەبێت حوكمڕانیەكەتان بە چەند ڕۆژێك د درێژه‌ ...
سوید
مەترسیدارترین مافیای سوێد بۆ هەتاهەتایە زیندانی دەكرێت

دادگەی سزا قورسەكانی مالمۆ لە سوێد بە تاوانی كوشتن و سپیكردنەوەی پارە سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بە درێژه‌ ...
دوێنێ بۆ پارشێو ناردمیان نان بکڕم، وەستابووم تا نۆرەم بێت.
ژنێک هات یەک تەشت مەکیاجی کردبوو، منیش بە سەرسووڕمانەوە ووتم:
پەکوو بەم پارشێوە و ئەو هەموو مەکیاجە!!!
درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   2126
کۆی سه‌ردان:   23104520