بە دەگمەن لەڕێی دەستلێدانەوە تووشی کۆرۆنا دەبیت

•      چەندین توێژینەوە نیشانی دەدات کە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بەدەگمەن لە ڕێگەی بەریەکەوتنی ناڕاستوخۆوە دەگوازرێتەوە،  واتە دەستلێدان لەشوێنێک کە ڤایرۆسەکەی لەسەربێت.

•     لەمبارەشەوە گۆڤاری زانستی نەیچەری بەریتانی مانگی یەک دەرئەنجامی چەند توێژینەوەی بڵاوکردەوە کە ئەوەی دووپاتکردوەتەوە، هەروەها فەرمانگەی تەندرووستی هاوڵاتیانی ئەمریکا ناسراو سی دی سی، لە ماڵپەڕەکایاندا بڵاویانکردووتەوە، کە دەکرێت ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ لەڕێی ڕووبەرەکانەوە بگوازرێتەوە، بەڵام ئەو مەترسییە زۆر کەمە و ئەگەری تووشبوون کەمترە لە یەک لە هەزار.

•      لەمبارەوە نیکلاس ئارنباری پرۆفیسۆر لە ڤایرۆسناسی لە زانکۆی ئومیۆ، دەڵێت "ئەوەی ڕوونە کە ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی سەرەکی لەڕێی دڵۆپە و هەناسە وە دەگوازرێتەوە، واتە لەکاتی پژمین و
کۆکیندا."
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

به‌روار:  13/04/2021
3107   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   481
کۆی سه‌ردان:   29261295