دەوڵەت بتێکی خەیاڵییە ‼

لەکۆندا کاهینەکان بە خەڵکی قورەیشیان دەگوت:
بۆئەوەی ئاواتەکانتان بەدی بێت، بتەکان داوای مانگاتان لێدەکەن !
ڕوونە بت قسەناکات ،ئەوەی مانگای پێویست بوو کاهینەکان بوون !
گەر کاهینێك گوتبای مانگام دەوێ ،کەس پێی نەدەدا ، بۆیە فێڵێکیان دۆزییەوە بەناوی بت هەتا خەڵکی بیەرستن و پیرۆزی بکەن .
دواتر کاهین بەناوی بتەوە قسەی بۆ خەڵك دەکردو داوای لەخەڵك دەکرد پیرۆزی بکەن .
تەنانەت وایلێهات خەڵك دیارییان دەدایە بتەکان و چاوەڕێ بوون کاهینەکە پێیان بڵێ ئایا بتەکە قەبوڵی کردووە یـــان نا .

بێگومان نیشتیمانیش ئەو بتە پەرستراوەیە ،کە هیچ قسەناکات ، ئەوەی بەناویەوە قسەدەکات سیاسیەکانن ئەوانەی وەك کاهینەکان نوێنەرو وتەبێژی بتەکانن ..
کاتێك داوا لەخەڵك دەکەن لەپێناو نیشتیمان قوربانیدەربن ،بۆئەوەیە قوربانی بۆ ئەوان بدەن ،لەپێناو مانەوەیان وەك گەورەو سەردار بەسەر خەڵکەوە ..

خەڵکیش نیشتمان پەرستن لەپێناو نیشتمان دەمرن ،ئەوکات لەلایەن کاهینە سیاسیەکانەوە نازناوی " شەهیدی نیشتیمان " وەردەگرن ، لەکاتێكدا گەورەکانیان لەپێناو نیشتیماندا نامرن و ڕێگەش نادەن مناڵەکانیشیان لەو ڕێیەدا بمرن ،چونکە خۆیان نیشتیمانن .
لەپێناویاندا نیشتیمان پەرستەکان دەمرن.

زۆرجار گوێت لەوشەی قەبەو قەڵەوی وەك " خەزێنەی دەوڵەت و شکۆی دەوڵەت و مومتەلەکاتی دەوڵەت و زەوی دەوڵەت و سەرۆکی دەوڵەت " دەبێت .
هەمووان دەمرن بۆئەوەی دەوڵەت نەکەوێت.
کەسێکیش لەخۆی ناپرسێت: دەوڵەت چیە؟!
ئەم زاراوەیە بۆچی پیرۆزکراوە و هەموو شتێك دەدرێتە پاڵی ؟
بۆچی هەموو شتێکتان لێدەسەنێت :
ئاین و گیان و شکۆو بژێویتان لێدەبات .

ئەم بتە پیرۆزکراوە چیە کە خەڵکی لەپێناودا برسی دەکەن بۆئەوەی ئەو تێر بێت ؟
خەڵکی بۆ ڕووت دەکەنەوە هەتا ئەو پۆشتەبێ؟
دەمرن بۆئەوەی ئەو بژی؟
سوکایەتی بەخۆتان دەکەن بۆئەوەی ئەو شکۆدار بێت ؟

لەڕاستیدا دەوڵەت بتێکی خەیاڵی"یە.
وەرگیراوە
وێنەکە بەڵگەی ئەوەیە تەنیا کوڕە هەژارەکانن ئامادەی شەهید بوونن.
به‌روار:  12/04/2021
4064   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   881
کۆی سه‌ردان:   29255553