17 ملیۆن و نیو ئەڵمانی بەتەنیا دەژین
ئامارێکی فەرمی ئەڵمانیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە کۆی ٨٣ ملیۆن هاوڵاتی کە لە ئەڵمانیا دەژین، ١٧ ملیۆن و نیویان بەتەنها دەژین.
نووسینگەی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ ئامار بڵاویکردەوە: بەپێی ئەو ئامارانەی ئەنجامیان داوە ١٧،٦ ملیۆن هاوڵاتی بە تەنها دەژین، ئەمەش ئاماژەیە بۆ لاوازبوونی ژیانی خێزانی.

لەو رێژەیە ٤٢% لە شارەکان بە تەنها دەژین، ٢٦% لە لە شارە مامناوەندیەکان، ٣٢% لە شارۆچکەکان دەژین.
ئەوەی ئێستا لەو وڵاتە باوە، هاوڵاتیان زیاتر بەرەو لایەنگری ژیانی تەنهایی دەچن تا پێکهێنانی ژیانی هاوسەری و خێزانی.
ئەو ئامارە ئەوەش ئاشکرا دەکات ئەو خێزانانەی کە جاران پێنج کەس پێکەوە دەژیان، بەرێژەی ٥% ەوە کەمبۆتەوە بۆ ٣،٥%.
ئافرەتان لەو وڵاتە زیاتر لایەنداری ژیانی تەنهایین و لە ئەڵمانیا ٩ ملیۆن ئافرەت بە تەنها دەژین لە کۆی ئەو ١٧.٦ ی هاوڵاتیان.
پسپۆرانی ئەو بوارە زیاد بوونی ئەم دیاردەیە دەگەڕێننەوە بۆ بەرزبوونەوە مامناوەندی تەمەن لەنێو ژناندا، ئەو ژنانەی بەتەنهاش دەژین و تەمەنیان سەرو ٨٠ ساڵە، ژمارەکەیان چوار هێندە زیادی کردووە. سپی میدیا
به‌روار:  11/04/2021
2261   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   691
کۆی سه‌ردان:   29260165