چەندین کەس لەسەر بڕیاری دەزگای هەواڵگری ئیقامەی نەدراوەتێ

 ئامینە کاکە باوە پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پرسیارێکی تایبەتدا بۆ وەزیری داد و کۆچ داوای ڕوونکردنەوەی لەسەر کەیسی زۆزان بیوک و چەند کەسی تر کردووە، کە بە پاساوی تیرۆر یان مەترسی بۆ سەر ئاسایشی وڵات مافی پەنابەریی و مانەوەیان ڕەتکراوەتەوە و دیپۆرتکراونەتەوە.

•      لەو پرسیارنامەدا ئامینە دەپرسێ وەزیر چۆن دەتوانێت دڵنیایی بدات کە چالاکوانانی سیاسی و پەنابەران ڕەوانەی دەزگاکانی هەواڵگری وڵاتانی دیکتاتۆریی ناکرێنەوە.

•      میکایل دامباری وەزیری ناوخۆ، دەڵێت "هەر کەسێک کە داوای مافی مانەوە دەکات لە سوید، بەشێوەیەکی یاسایی کەیسەکەی کاری لەسەر دەکرێت، کەسێک کە مەترسی لەسەربێت لەکاتی ناردنەوەی بۆ وڵاتی خۆی، کە ئەشکەنجە، یان لە سێدارە دەدرێت یانیش تووشی ئازاردان و ڕاوەدوونان دەبێتەوە ئەوا پرۆسەی ناردنەوەکەی
ڕادەگیرێت."
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

به‌روار:  08/04/2021
3022   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   364
کۆی سه‌ردان:   29237554