عەزام مەنگوڕی دانی نا بەوەی ژنە هاوڕێکەی پارچە پارچە کردووە
دوای ڕەتکردنەوە داوای مافی پەنابەری، گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵی عێراقی بە ناوی عەزام مەنگوڕی هەڵساوە بە کوشتنی ژنێکی بەریتانی هاوڕێی، دوای چوار هەفتەی بەردەوام لە دادگاییکردنی مەنگوڕی، دواجار دوێنێ ناوبراو دانی بە تاوانەکەیدا ناو تۆمەتەکەی بەسەردا ساغ بوویەوە.
دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، گەنجە عێراقییەکە بووە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ ژنێکی تەمەن ٣٢ ساڵ بە ناوی لۆروین کۆکس لە ژوورێکی نهۆمی سەرەوەی چێشتخانەیەک ژیاون لە شاری ئێکستەری بەریتانی.
هەروەها دەڵێت، پاش ڕەتکردنەوەی داوای مافی پەنابەرێتی لەو وڵاتە، عەزام هەستاوە بە کوشتنی کۆکسی هاوڕێی بە شێوەیەکی دڕندانە، بەجۆرێک لەماوەی هەفتەیەکدا پارچە پارچەی کردووە و لەناو دارستانێکدا ناشتوویەتی کە بەوتەی ڕۆژنامەکە، گومان دەکرێت لۆرین خنکابێت، دوای ئەوەی کراسەکەی لە دەمیدا بینراوە کاتێک تەرمەکەی دۆزراوەتەوە لە دارستانەکەدا.
دوای چوار هەفتەی بەردەوام لە دادگاییکردنی مەنگوڕی، دواجار دوێنێ ناوبراو دانی بە تاوانەکەیدا ناو تۆمەتەکەی بەسەردا ساغ بوویەوە.
لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە عەزام هەژمارەکانی لۆروین کۆکسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاککردووە، نامەی بۆ خێزان و هاوڕێکانی ناردووە، هەوڵیداوە خزم و هاوڕێکانی بەلاڕێدا بەرێت و وای نیشان بدات کە ئەو لە دۆخێکی باشدایە.
ڕۆژنیوز
بهروار: 03/04/2021
2056 جار خوێندراوهتهوه
|