ئۆپزسیۆنی فەرەنسا سەرکۆنەی ماکرۆن دەکەن!.

دوابەدوای ئەو کەمپەینە کە لە مانگی شوباتی ئیمساڵ لەلایەن کۆمەڵێک لە ئەکادیمست ورۆژنامەوان و چاڵاکوانی سیاسی بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر بەرێخرا و، بۆ خودی ماکرۆن نێردرا و کۆشکی ئەلیزێ بە ئەرێنی وەڵامی دایەوە ، ئەردۆگان کەوتە مەراییکردن و تەنازولکردن بۆ ماکرۆن، دیارە ئەمە بەتەنها هۆکارێک نییە ، بەڵکو هۆکاری دیکەی گەورەتریش لەگۆڕێدا هەبووە .
پیش چەند مانگێک خودی ماکرۆن ، ئەردۆگانی بەدیکتاتۆر و پشتیوانیکاری داعش و گروپە تیرۆریستەکان لەقەڵەمدا ، لەبەرامبەردا ئەردۆگان ماکرۆنی بە شێت دانا .
کاتێ بایدن ئیدارەی ئەمەریکای وەرگرت و، پەیوەندی باشی ماکرۆن و بایدن و پێشکەوتنەکانی سیاسی و سەربازیی ودیپلۆماسی پەکەکە ، ئەردۆگانی ناچارکرد ، تەنازول بۆ ماکرۆنی دوژمن و نەیاری بکات.
ئەردۆگان لە چەند دۆسییەک تەنازولی بۆ ماکرۆن کردووە ، لەوانە:
- دەستهەڵگرتن لە هەموو رێکخراوە توندرۆکانی ناو خاکی فەرەنسا ، بەتایبەتی ئیخوان و گورگەبۆرەکان .
- کشاندنەوەی چەتەکانی لە لیبیا ودەرچوونی سوپای تورکیا لە لیبیا . دوو رۆژی دیکە باڵوێزخانەی فەرەنسا سەرلەنوێ لە لیبیا دەکرێتەوە.
- یەکلاکردنەوەی پرسی گەڕان بەدوای گاز ونەوت لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست لەگەڵ یۆنان و، دورستنەکردنی کێشە . وەزیری دەرەوەی یۆنان سەردانی تورکیا دەکات بۆ فەرزکردنی مەرجەکانی بەسەر ئەردۆگان.
- پشتیوانی نەکردنی گروپە تیرۆریستەکانی بۆگۆحەرام لە چاد و نایجیریا ، کە رژێمەکانیان نزیکن لە فەرەنسا.
لەبەرامبەر هەموو ئەمانە ، حکومەتەکەی ماکرۆن بۆ رازیکردنی تورکیا ، دە کەس لە خەڵکی وڵاتپارێزی کورد بە تۆمەتی پشتیوانی لە تیرۆر و دورستکردنی تۆڕی پارە کۆکردنەوە ، دەستگیرکرد.
ئەو ١٠ وڵاتپارێزە ، نۆیان پیاون وژنێکیشیان لەگەڵە ، دوێنێ لەشاری مارسیلیا پۆلیسی فەرەنسا دەستبەسەری کردوون.
لەبەرامبەر ئەو بازاڕە سوکەی ماکرۆن لەگەڵ ئەردۆگان ، حزبەکانی ئۆپزسیۆن لەوانە: حزبی کۆمنیستی فەرەنسا وحزبی فەرەنسای یاخی و گۆتەبێژەکانیان لێدوانیاندا و ئەم کارەی ماکرۆنیان بەتوندی سەرکۆنەکرد و ئاشکرایانکرد کە ئەوە بۆ پشتیوانی ئەردۆگانە.
جێگای باسە ئەردۆگان لەناچارییدا ، رۆژ بەدوای رۆژ تەنازول دەکات و خۆبچووک دەکاتەوە و دەچەمێتەوە بۆ دوژمنەکانی ، ئەوەتا چی نەماوە بۆ میسر نەکات ، لەکاتێکدا چەندینجار بە توندی دژی سیسی سەرۆکی میسر لێدوانیداوە ، کەچی ئێستا هەوڵی زۆر دەدات چاوی پێبکەوێت یا تەلەفۆنێکی بۆ بکات.
بە کورتی ئەردۆگان هەموو تەنازولێک دەکات ، بەمەرجێک دەستی واڵابکەن وهاوکاری بکەن، لە کورد وبزاڤەکەی بدات.
نیازی حامید
به‌روار:  26/03/2021
158   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...


سوهرابەکان

سوهرابی سپەهری:
لە شوێنی پیاوانی سیاسەت درەخت بڕوێنن، بەشکو هەوا تازە ببێتەوە.
سوهرابی پارێزگا:
لەناو مزگەوتی گەورەشدا نێرگ درێژه‌ ...
مامۆستایەک دەچێتە کەبابخانەیەک
شاگردەکە دەڵێ مامۆستا چی دەخۆی
مامۆستا دەڵێ شیشێک گوون.
شاگرد دەقیڕێنێ دەڵێ شیشێ گون بۆ مامۆستا.
مامۆستای فەقیریش تەریقی دە درێژه‌ ...

ئەم پەیکەرە لە (براتیسلاڤا) ی پایتەختی سلۆڤاکیا ..
بۆ زیندو راگرتنی یادی کرێکارێکی خاوینکار دروست کراوە ، کچە خۆشەویستەکەی بەجێی هێشتوە ..کاتێک جۆری ئیشەکەی خۆی پێ گوت درێژه‌ ...

نووسە‌ری گه‌وره‌ی تورك، ئه‌حمه‌د ئاڵتان، دوای چوار ساڵ زیندانی، بەھۆی گوشاری زۆری وڵاتانی ئەوروپاوە، پێرێ ٢٠٢١/٤/١٤ ئازادكرا.
نامه‌ ك درێژه‌ ...
خەندان-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "ئێجگار توڕەین" لەهێرشکردنەسەر هەرێمی کوردستان و خەڵکی عێراقیش بەدەست ئەو جۆرە توندوتیژیانەوە ئازار و مەینەتی زۆر درێژه‌ ...
کەنەدا چەندین ساڵە تەکنەلۆژیای چەک و کەرەستەی سەربا درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1491
کۆی سه‌ردان:   22880877