ئۆجەلان بەتەلەفۆن لەگەڵ محەمەد ئۆجەلانى برای قسە دەکات

پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئاشکرای کرد کە ئۆجەلان پەیوەندیی تەلەفۆنیی کورتخایەنی لەنێوان محەممەد ئۆجەلانی ئەنجامداوە.

لە راگەیەنراوێکدا نووسینگەی یاسایی سەدە رایگەیاند، محەممەد ئۆجەلان، برا گەورەی بریکارمان عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەلایەن داواکاری گشتییەوە بانگکرا بۆئەوەی پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامبدات، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئەنجامدرا، بەڵام زۆر کورتخایەن بوو؛ لەکاتی قسەکردندا و دوای ماوەیەکی کورت پەیوەندییەکە پچڕا و دواتر بەردەوام نەبوو.

ئاماژەى بەوەشکردوە، لە رۆژی 27ی نیسانی 2020ـەوە هیچ زانیارییەک لەبارەی ئۆجەلان دەستنەکەوتووە و دوایین چاوپێکەوتنیشی کە لەگەڵ پارێزەرەکانی ئەنجامیدا رۆژی 7ی ئابی 2019 بوو. لە 14ی ئاداری 2021دا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئۆجەلان هەندێک هەواڵ بڵاوکرانەوە. ئێمەش وەکو ئەرک و مافێکی یاساییمان و بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە تەندروستیی بەڕێزیان، داوای چاوپێکەوتنی راستەوخۆمان لەگەڵیدا کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکمان نەدراوەتەوە.

پارێزەرانی ئۆجەلان ئەوەى خستووەتەڕوو، بۆ زانینی دۆخی تەندروستیی ئۆجەلان، ئەمڕۆش داوایەکی دیکەیان پێشکێش کردووە بۆ دیداری لە گرتووخانەی سزا قورسەکانی دوورگەی ئیمراڵی، بەڵام پێیان راگەیێندراوە داواکارییەکەیان جێبەجێ ناکرێت و "ئەمەش پێشێلکاریی زەقە لەڕووی یاساییەوە.

هەروەها ئەوەش هاتووە کە خێزانی حامیلی یڵدرمیش پەیوەندیی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە، بەڵام ئەویش کورتخایەن بووە و پچڕاوە، خێزانی عومەر خەیری کۆنار و ڤەیسێ ئاتاشی زیندانیانی دیکەی ئیمراڵیش دژی گۆشەگیرییان ئامادەی ئەنجامدانی پەیوەندییەکە نەبووە.

شارپرێس

به‌روار:  26/03/2021
117   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...


سوهرابەکان

سوهرابی سپەهری:
لە شوێنی پیاوانی سیاسەت درەخت بڕوێنن، بەشکو هەوا تازە ببێتەوە.
سوهرابی پارێزگا:
لەناو مزگەوتی گەورەشدا نێرگ درێژه‌ ...
مامۆستایەک دەچێتە کەبابخانەیەک
شاگردەکە دەڵێ مامۆستا چی دەخۆی
مامۆستا دەڵێ شیشێک گوون.
شاگرد دەقیڕێنێ دەڵێ شیشێ گون بۆ مامۆستا.
مامۆستای فەقیریش تەریقی دە درێژه‌ ...

ئەم پەیکەرە لە (براتیسلاڤا) ی پایتەختی سلۆڤاکیا ..
بۆ زیندو راگرتنی یادی کرێکارێکی خاوینکار دروست کراوە ، کچە خۆشەویستەکەی بەجێی هێشتوە ..کاتێک جۆری ئیشەکەی خۆی پێ گوت درێژه‌ ...

نووسە‌ری گه‌وره‌ی تورك، ئه‌حمه‌د ئاڵتان، دوای چوار ساڵ زیندانی، بەھۆی گوشاری زۆری وڵاتانی ئەوروپاوە، پێرێ ٢٠٢١/٤/١٤ ئازادكرا.
نامه‌ ك درێژه‌ ...
خەندان-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "ئێجگار توڕەین" لەهێرشکردنەسەر هەرێمی کوردستان و خەڵکی عێراقیش بەدەست ئەو جۆرە توندوتیژیانەوە ئازار و مەینەتی زۆر درێژه‌ ...
کەنەدا چەندین ساڵە تەکنەلۆژیای چەک و کەرەستەی سەربا درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1685
کۆی سه‌ردان:   22881666