ڤیاگرا تەمەنی پیاوان درێژ دەکات

ڤیاگرا یەکێکە لەو دەرمانانەی پیاوان بۆ زیادبوونی ئارەزووی سێکسی دەیخۆن، زانایان ئاماژەیان بە نوێترین سوودی کردووە کە لەگەڵ چوونە تەمەندا شاخوێنبەر لە رەقبوون و گیران دەپارێزێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، ڤیاگرا یارمەتی تەمەن درێژی دەدات لە پیاواندا و لە گرفتەکانی رەقبوونی شاخوێنبەر رزگاریان دەکات، زانایان توێژینەوەیەکیان لەسەر  دوو گروپ لە پیاوان کردووە، کە پێشتر توشی رەقبوونی شاخوێنبەر بوون لەهەمان کاتدا لاوازی سێکسیان هەبووە.

گروپی یەکەم، لە ١٦ هەزار و ٥٠٠ بەشداربوو پێکهاتبوون کە رۆژانە ڤیاگرایان پێدراوە کە بە (حەبە شینەکە) ناسراوە، ئەمە لەکاتێکدا گروپی دووەم دەرمانی (پرۆستادیل)یان پێدراوە کە بۆریەکانی خوێن فراوان دەکات و یارمەتیدەرە لە پاڵنانی خوێن بۆ ئەندامی نێرینەی پیاوان.

مارتن هۆلزمان پزیشکی بەشداربوو لە توێژینەوەکە رایگەیاندووە، ئەو کەسانەی ڤیاگرایان خواردووە بە بەراورد بەوانەی دەرمانی پرۆستادیلیان خواردووە زیاتر ژیاون.

لە ساڵی ٢٠١٧دا توێژینەوەیەکی پەیمانگای کارۆلینسکا لە سوید کاریگەریی ڤیاگرایان ئاشکراکردووە کە ئەنزیمی "PDE5" رێکدەخات و بۆ چارەسەری لاوازی سێکسی بەکاردێت، لەهەمان کاتدا مەترسی بۆ ئەو کەسانە نابێت کە گرفت رەقبوونی شاخوێنبەریان هەیە، بەڵکو سوودیشی دەبێت.

نەخۆشی رەقبوونی شاخوێنبەر، کۆبوونەوەی چەورییە لە دەوری بۆریەکانی خوێن، کە رێگردەبێت لە پاڵنەنای خوێن بۆ بەشەکانی جەستە، لەم دۆخەشدا شلەی تۆوەکان لە جەستەی مرۆڤدا کۆدەبێتەوە.

لاوازی سێکسی، جۆرێکی دیکەی نەخۆشییە و دوو جۆر دەرمانی هەیە، یەکێکیان دەرمانی ڤیاگرایە و دووەمیان بەکارهێنانی دەرمانی پرۆستادیلە کە بۆریەکانی خوێن فراوان دەکات.

لە کۆتاییدا توێژەران هیوادارن لە داهاتوودا توێژینەوەی زیاتر بکرێت، لەپێناو ئەوەی ڤیاگرا تەنیا بۆ چارەسەری لاوازی سێکسی بەکارنەهێنرێت بەڵکو بۆ گرفتی رەقبوونی شاخوێنبەریش سوودی لێوەربگیرێت.
ڤیاگرا؛ لە ٢٧ی ئاداری ١٩٩٨دا، لەلایەن كۆمپانیای فایزەری ئەمەریكی خرایە بازارەوە، ئەگەرچی سەرەتا ئەو حەبە بۆ چارەسەی هەندێک‌ نەخۆشی دیکەدا بەكاردەهێنرا، بەڵام لە ئەنجامی بەكارهێناندا دەركەوت كە هۆكارێكە بۆ رەقبوونی ئەندامی نێرینە، لەو كاتەشەوە تاكو ئێستا خواستێكی زۆری لەسەرە، بەجۆرێک لەساڵی ٢٠٠٨ دا لەسەر ئاستی جیهاندا، بەبەهای ملیۆنێک و ٩٣٤ هەزار دۆلاری لێ‌ فرۆشراوە.
nrt


به‌روار:  26/03/2021
295   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...


سوهرابەکان

سوهرابی سپەهری:
لە شوێنی پیاوانی سیاسەت درەخت بڕوێنن، بەشکو هەوا تازە ببێتەوە.
سوهرابی پارێزگا:
لەناو مزگەوتی گەورەشدا نێرگ درێژه‌ ...
مامۆستایەک دەچێتە کەبابخانەیەک
شاگردەکە دەڵێ مامۆستا چی دەخۆی
مامۆستا دەڵێ شیشێک گوون.
شاگرد دەقیڕێنێ دەڵێ شیشێ گون بۆ مامۆستا.
مامۆستای فەقیریش تەریقی دە درێژه‌ ...

ئەم پەیکەرە لە (براتیسلاڤا) ی پایتەختی سلۆڤاکیا ..
بۆ زیندو راگرتنی یادی کرێکارێکی خاوینکار دروست کراوە ، کچە خۆشەویستەکەی بەجێی هێشتوە ..کاتێک جۆری ئیشەکەی خۆی پێ گوت درێژه‌ ...

نووسە‌ری گه‌وره‌ی تورك، ئه‌حمه‌د ئاڵتان، دوای چوار ساڵ زیندانی، بەھۆی گوشاری زۆری وڵاتانی ئەوروپاوە، پێرێ ٢٠٢١/٤/١٤ ئازادكرا.
نامه‌ ك درێژه‌ ...
خەندان-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "ئێجگار توڕەین" لەهێرشکردنەسەر هەرێمی کوردستان و خەڵکی عێراقیش بەدەست ئەو جۆرە توندوتیژیانەوە ئازار و مەینەتی زۆر درێژه‌ ...
کەنەدا چەندین ساڵە تەکنەلۆژیای چەک و کەرەستەی سەربا درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1404
کۆی سه‌ردان:   22880637