تەرمی 173 پەنابەر نەدۆزراوەتەوە
سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، لە ماوەى ساڵێکدا، زیاتر لە ٣٤ هەزار کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە کۆچیان بۆ ئەوروپا کردووە و زیاتر لە ٣٥ کەسیش بوونەتە قوربانی.

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، حکومەتی هەرێم هیچ هاندانێکی بۆ گەڕانەوەی پەنابەران لە وڵاتانی دەرەوە بۆ هەرێم نییە، چونکە ناتوانێت قەرەبوویان بکاتەوە و ژیانێکی شایستەیان بۆ دابینبکات.

ئاری جەلال  باسی لەوەشکرد، تا ئێستا فایلی ١٧٣ کەسیان لایە، کە لە رێگای کۆچی ئەوروپادا گیانیان لەدەستداوە و هێشتا تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە، دەشڵێت، کۆچی خەڵک و تراژیدییەکانیش بەردەوامییان دەبێت ئەگەر حکومەتی هەرێم پلانی بۆ باشکردنی گوزەرانی هاوڵاتییان نەبێت.

لە کۆتاییەکانی سەدەی رابردووەوە دیاردەی کۆچکردن بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و شارەزایانیش هۆکارەکانی کۆچکردن بۆ خراپی دۆخی گوزەران، کەمی هەلی کار،  ناسەقامگیری ئەمنی و سیاسی، کەمی خزمەتگوزارییەکانی ژیانی رۆژانە دەگەڕێننەوە.
ئێن ئاڕتی


به‌روار:  26/03/2021
142   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...


سوهرابەکان

سوهرابی سپەهری:
لە شوێنی پیاوانی سیاسەت درەخت بڕوێنن، بەشکو هەوا تازە ببێتەوە.
سوهرابی پارێزگا:
لەناو مزگەوتی گەورەشدا نێرگ درێژه‌ ...
مامۆستایەک دەچێتە کەبابخانەیەک
شاگردەکە دەڵێ مامۆستا چی دەخۆی
مامۆستا دەڵێ شیشێک گوون.
شاگرد دەقیڕێنێ دەڵێ شیشێ گون بۆ مامۆستا.
مامۆستای فەقیریش تەریقی دە درێژه‌ ...

ئەم پەیکەرە لە (براتیسلاڤا) ی پایتەختی سلۆڤاکیا ..
بۆ زیندو راگرتنی یادی کرێکارێکی خاوینکار دروست کراوە ، کچە خۆشەویستەکەی بەجێی هێشتوە ..کاتێک جۆری ئیشەکەی خۆی پێ گوت درێژه‌ ...

نووسە‌ری گه‌وره‌ی تورك، ئه‌حمه‌د ئاڵتان، دوای چوار ساڵ زیندانی، بەھۆی گوشاری زۆری وڵاتانی ئەوروپاوە، پێرێ ٢٠٢١/٤/١٤ ئازادكرا.
نامه‌ ك درێژه‌ ...
خەندان-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "ئێجگار توڕەین" لەهێرشکردنەسەر هەرێمی کوردستان و خەڵکی عێراقیش بەدەست ئەو جۆرە توندوتیژیانەوە ئازار و مەینەتی زۆر درێژه‌ ...
کەنەدا چەندین ساڵە تەکنەلۆژیای چەک و کەرەستەی سەربا درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1556
کۆی سه‌ردان:   22881215