نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم دێنە مالمۆ
بۆ ڕەوەندی کوردستانی لە مالمۆ و سکۆنە


سڵاو بەڕێزان
بابەت: ئاگاداری
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسوید ئاگاداری ڕەوەندی کوردستانی لە شاری مالمو و دەورووبەری دەکاتەوە بەسەردانکردنی بەشی کونسولگەری بۆ شارەکە و جێبەجێگەیاندنی کارەکونسوڵگەرییەکان.
خزمەتگوزاریەکان وەکو:
1- بریکارنامە ( وکالة)
2- ژیاننامە(قيد حياة)
3- بەڵێننامە (تعهد) وەهەرکارێکی یاسایی تر لەنێوان ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 2021/02/26 تا ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 2021/02/28


پێویستیەکان بۆ بریکارنامە
٭ کارتی نیشتیمانی یان ناسنامە(احوال مدنی)
٭ جنسیەی عێراقی اصلی و کۆپیکراو
٭ صورة قیدی سویدی (Persnbvis)
٭ 2وێنەی خاوەن بریکار و ناوەکە لەپشت نوسرابێت
٭ 2وێنەی بریکارپێدراو و ناوەکەی لەپشت نوسرابێت
٭ 200 کرونی سویدی


پێویستیەکان بۆ ژیاننامە(بەرحەیاتی)
٭ کۆپی کارتی نیشتیمانی یان احوال مدنی و جنسیە عراقی
٭ کۆپی کارتی خانەنشینی
٭ صورة قیدی سویدی (Personbvis)
٭ 2وێنە وە ناوی خاوەنەکەی لەپشت نوسرابێت
٭ 200 کرونی سویدی


٭ تەنها ڕۆژی هەینی 2021/02/26 کاتژمێر 17.00 دیاری کراوە بۆ ڕادەستکردنی کارەکانتان بەنوێنەرایەتی کۆمەڵ و ڕێکخراو و پارت و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان لەمالمو، وەهەرکەس بەڵگەنامەی ڕادەست نەکردبێت دەتوانێت دواتر سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات لە ستوکهولم.


٭ ڕۆژی شەممە 2021/02/27 کار لەسەر داواکاریەکان ئەکرێت .


٭ ڕۆژی یەک شەممە 2021/02/28 دوای جێبەێکردنی داواکاریەکان ڕادەستی خاوەنەکانیان ئەکرێتەوە لەم ناونیشانەی خوارەوە
ABF Persbrgtorget 2  Malmö
بۆ زایاری زیاتر ئەکرێت پەیوەندیی بکرێت بەژمارەی تلفونی نوێنەرایەتی حکومەتی کوردستان 0701436142


تێبینی : هەموو بەڵگەکان بەیەکەوە ئەبێت لە زەرفێکی نامەنوسیندابێت و ناوی خاوەن و ژمارەی تلفون و جۆری خزمەتگوزاری (معاملە)ی لەسەربێت.


سەبارەت بەڕێنماییە تەندرووستیەکان
٭ بەستنی دەمامک
٭ کۆبوونەوە و قەرەباڵغی قەدەغەیە
٭ لە 8 کەس زیاتر نابێت لەلۆکاڵێکدا بوونیان هەبێت
٭ بەپێچەوانەوە بەپێی یاسا تەندروستیەکانی سوید هەڵوێست وەردەگیرێت.
لەگەڵ ڕێزدا

به‌روار:  08/02/2021
3678   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   443
کۆی سه‌ردان:   29228065