ناشرینترین ژنی جیهان
کۆمەڵێک نهێنی

لە پشتی ناشرینترین ئافرەتی جیهان
ئەم ئافرەتە ڕەنگە زۆربەتان شتتان لەسەر خوێندبێتەوە یان فیلمەکەیتان بینیبێ ئەگەر نازانن کێیە ئەم مرۆڤە ...
نـــاوی ( ماری ئان پیڤان )ە

لەدایک بووی ساڵی١٨٧٤ی زاینی یە

پەرستارێکی شۆخ و شەنگ بوو، پاشان شووی کرد و بووە خاوەنی چوار منداڵ ،کاتێکیش تەمەنی گەیشتە٣٢ساڵ ، نیشانەکانی نەخۆشی گەورە بوون و گەشەسەندنی نائاسایی ئەندامەکانی جەستەی لێ دەرکەوت، سەرەڕای کزبینی وسەرئێشەی بەردەوام و ئازاری ماسولكە و جومگەکان، دواتریش مردنی هاوسەرەکەی و بژێوی منداڵەکانیشی هاتەسەری.

ئیدی قەرزی لەسەر کەڵەکە بوو و ، پاشان هەر بەهۆی نەخۆشیەکەی لەکارەکەی دەرکرا ،لەبەر پێویستی زۆری بۆ پارە ،ناچاربوو بەشداری بکات لە کێبڕکێی( ناشیرینترین ئافرەتی جیهان ) ،و خەڵاتەکەی بردەوە کە تەنها (٥٠ $) دۆلار بوو.

لەکۆتایی دا بردیانە سێرک و بەشارەکانی بەریتانیا گێڕایان و خەڵکیش بەتامەزرۆییەوە دەچوونە دیدەنی ( ناشیرینترین ئافرەتی جیهان!).

ئەو ئافرەتە ڕۆژ بە ڕۆژ ئازارەکانی ناخی و جەستەی تەشەنەی دەکرد، چونکە مەرجی کارکردنی ڕۆیشتن بوو بە پێ پەتی بەبەردەم خەڵکدا بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ ، کە دەبووە هۆی هەلئاوسان و هەوکردنی قاچەکانی، سەرەڕای ئازاری جومگەو ماسولکەکانی.

بەڵام لەبەرامبەر ئەو هەموو سوکایەتیەو ئازارە زۆرە بێدەنگی هەڵدەبژارد تەنها بۆ خزمەت کردن و پێگەیاندنی منداڵەکانی، زۆر جار لە سێرک منداڵەکان و بینەرەکان بەردو کاغەزیان تێدەگرت و بە دێوەزمە بانگیان دەکرد، بەڵام ئەو دەیگووت منداڵەکان من ئێوەم خۆش دەوێت ، ئێوە لە منداڵەکانم دەچن ، بەڵام ئەوان گوێیان پێنەدەدا و وەک ئاژەڵ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرد ، بۆیە بەناچاری دەستی بە گریان دەکرد.

بەم جۆرە لە وکارە ناخۆشە بەردەوام بوو تاساڵی١٩٣٣هەتا ڕۆژێک لە ناوەڕاستی گۆڕەپانی سێرکەکە کەوت و خەڵکەکە دەستیان بە چەپڵە لێدان کرد وایان زانی نواندن دەکات، بەڵام ئەو دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوتبوو.

یەکێک لە لەمنداڵەکانی لە دوای مردنی دایکی دەڵێت: کاتێک دایکم نانی بۆ سکە برسیەکەی ئێمە دەهێناوە بە درێژایی شەوەکە دەگریا و دەیگوت: وا هەستدەکەم کە شایەنی ئەوە نیم ببمە دایکێکی باش ،ئایا پێویستە جوان بم بۆ ئەوەی ڕێزم بگرن؟

لێرەدا دەڵێم :ئەگەر مرۆڤایەتی پێوەری جوانی بووایە، ئەوا ماری ئان پیڤان و دایکانی هاوشێوەی شایەنی نازناوی جوانترین ئافرەتی جیهان بوون...!!

#NAZHAD
به‌روار:  22/05/2020
448   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
پیاوێک زەویەکی هەیە ودەچێت بۆ لای دەڵاڵێکی خانوو فرۆشتن و دەڵێ:
زەویەکم هەیە بۆم بفرۆشە.
دەڵاڵەکە دەڵێ بەچەند؟
کابرا دەڵێ : هەر ئەوەندەی خانوویەک و ئوتومبێلێکی پ درێژه‌ ...
هەپەگە بە ئاماژەدان بەوەی کە لە گردی زەندورا داستانێکی قارەمانێتی دەنووسرێتەوە، ڕایگەیاند کە سوپای داگیرکەری تورک گازی کیمیایی بەکاردێنێت.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێز درێژه‌ ...
دوای ئەوەی ئەمشەو پەرلەمانی ئیسرائیل دەنگیدا بەحکومەتی نوێی وڵاتەکەی، سەرۆکایەتی نوێی پەرلەمانیش هەڵبژێردرا و میکی لێڤی وەکو سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئیسرائیل هەڵبژێردرا کە بە رەچەڵەک درێژه‌ ...
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل -هەپ
تایبه‌ت به‌چالاکیی گەریلاکانی دژی سوپای توركیا لەهەرێمەکانی، بۆتان، خواکورک‌و ئاڤاشین، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێز درێژه‌ ...


* کورد کە کردت بەمەسئول ئیتر نابێتەوە بە هەڤاڵەکەی جاران.

* تەکسی ئەگەر کۆستەر خۆی پیابکێشێت ئیتر لە کەرەسەی هاتوچۆ دەرئەچێ، مەگەر داینێی بنێشتی تیا بفرۆ درێژه‌ ...

نوێنەرى ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، لەبارەی ئەگەری هێرشی دیکە بۆسەر کەمپی مەخمور پەیامێکی داوەتەوە تورکیا.

کونسوڵخانەی گشتی ئ درێژه‌ ...

پرسیار: کەس ئەزموونی مردنی نییە، بەڵام ئێوە وەک ڕۆماننوس لە ڕێگای کاراکتەرەکانتەوە کارتان لە نێو ژیان و مردندا کردوە، ئێستا هەستان دەربارەی مردن و مردنی خۆتان چییە، کە گفتو درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1767
کۆی سه‌ردان:   23499007