چین دەڵێ : ئه‌مریكا ده‌ستكه‌وت و كاتێكی به‌نرخی جه‌نگ له‌دژی كۆرۆنا به‌فیڕۆده‌دات
خه‌ندان-

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنادا كاتێكی به‌نرخ و ده‌ستكه‌وته‌كانی چین دژ به‌و ڤایرۆسه‌ له‌ شاری وهان به‌فیڕۆده‌دات.

چینگ شوانگ، وته‌بژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "واشنتن هه‌وڵیداوه‌ ناوبانگی ژماره‌یه‌ك لایه‌ن خراپ بكات و بگه‌ڕێت بۆ قوربانییه‌كانی ئه‌م دۆخه‌ تا ئاراسته‌ی به‌رپرسیارییه‌تییه‌كانی خۆی بگۆڕێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته‌ له‌سه‌ر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، به‌سیاسیی كردنی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆڤید-19 بوه‌ستێنێت و ناوبانگ و سه‌نگی چین و وڵاتانی دیكه‌ خراپ نه‌كات".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین ده‌ڵێت "شاری وهان-ی ناوه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌، تا ئێستا بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژه‌ له‌سه‌ریه‌ك هیچ حاڵه‌تێكی توشبونی به‌ كۆرۆنا تێدا تۆمارنه‌كراوه‌ و له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵاتیش ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی كه‌رتی ته‌ندروستیدایه‌".

له‌ هه‌مانكاتدا، چین هه‌مو هه‌وڵێكی خۆی خستوه‌ته‌گه‌ڕ، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌رێگه‌ی ئه‌و هاوڵاتی و سه‌ردانیكه‌رانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ ده‌چنه‌ چین.

پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند "كه‌مێك بێزار و نیگه‌رانه‌ له‌ هه‌ڵوێستی چین تایبه‌ت به‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ" و په‌كینی به‌وه‌ تۆمه‌تباركرد، كه‌ زانیاری نوێ و گرنگی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ ناداته‌ وڵاتانی دیكه‌.

پێچه‌وانه‌ی ئاماره‌كانی چین تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا، تا ئێستا له‌ سه‌رتاسه‌ری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا 41هه‌زار و 708حاڵه‌تی توشبون به‌ كۆرۆنا تۆماركراوه‌، 573 توشبوی ئه‌و وڵاته‌ش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و هیچ حاڵه‌تێكی چاكبونه‌وه‌ش له‌و وڵاته‌ نییه‌
به‌روار:  24/03/2020
187   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...


سوهرابەکان

سوهرابی سپەهری:
لە شوێنی پیاوانی سیاسەت درەخت بڕوێنن، بەشکو هەوا تازە ببێتەوە.
سوهرابی پارێزگا:
لەناو مزگەوتی گەورەشدا نێرگ درێژه‌ ...
مامۆستایەک دەچێتە کەبابخانەیەک
شاگردەکە دەڵێ مامۆستا چی دەخۆی
مامۆستا دەڵێ شیشێک گوون.
شاگرد دەقیڕێنێ دەڵێ شیشێ گون بۆ مامۆستا.
مامۆستای فەقیریش تەریقی دە درێژه‌ ...

ئەم پەیکەرە لە (براتیسلاڤا) ی پایتەختی سلۆڤاکیا ..
بۆ زیندو راگرتنی یادی کرێکارێکی خاوینکار دروست کراوە ، کچە خۆشەویستەکەی بەجێی هێشتوە ..کاتێک جۆری ئیشەکەی خۆی پێ گوت درێژه‌ ...

نووسە‌ری گه‌وره‌ی تورك، ئه‌حمه‌د ئاڵتان، دوای چوار ساڵ زیندانی، بەھۆی گوشاری زۆری وڵاتانی ئەوروپاوە، پێرێ ٢٠٢١/٤/١٤ ئازادكرا.
نامه‌ ك درێژه‌ ...
خەندان-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "ئێجگار توڕەین" لەهێرشکردنەسەر هەرێمی کوردستان و خەڵکی عێراقیش بەدەست ئەو جۆرە توندوتیژیانەوە ئازار و مەینەتی زۆر درێژه‌ ...
کەنەدا چەندین ساڵە تەکنەلۆژیای چەک و کەرەستەی سەربا درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1415
کۆی سه‌ردان:   22880681