هەر من گەواد نەبووم
هەر من گەواد نەبووم ⛔

باوکم لە ناوەراستی حەفتاکان بو بە قوربانی ئەو فەوزایەی کە ناویان لێ نابوو شۆڕشی مەزنی گەلەکەمان. لە بەر ئەوەی دایکم یەکێک بو لە ژنە جوانەکانی ئەو دەڤەرە .هەمیشە باوکم لە ڕیزی پێشەوەی ئەو جەنگانە بو کە سەرپەلەکانی شۆڕش لە ماڵی ئیمەوە (لە غیابی باوکما ) بروسکەی پیرۆزبایی سەرکەوتنیان بۆ باوکی سەرکردەی شۆڕش ئەنارد!.
ئەو کاتەی سوپاکەی دوژمن تەنگیان بە گوندەکەی ئێمە هەڵچنی سەرپەلەکانی شۆڕش بە حەماسەتەوە بە باوکمیان گوت کە مردن لە پێناوی شۆڕش و خاکدا نەمریە . باوکیشم لە گەڵ دوو کوڕە هەژاری گوندەکەدا مقاوەمەیان کرد هەتا سەرکردەکانی شۆڕش بتوانن بە سەلامەتی پاشەکشە بکەن.
بۆ ئەوەی دایکیشم زیانی بەر نەکەوێت لە گەڵ خۆیانا بردیان و ئاودیوی سنور بون. !.
بەڵام باوکم دوای شەهید بونی هەردوو هاوڕێکەی مقاوەمەی کرد هەتا ئەو کاتەی دەبابەکانی دوژمن لە گەڵ کەلاوەکەی باپیرما تەختی زەویان کرد. دواتر من و باقی ئەهلی گوندەکەیان خستە ناو ئیڤایەکی عەسکەری و نیشتەجێی یەکێک لە ئۆردوگا زۆرە ملێکانیان کردین. .
من بە درێژیایی حەڤدە ساڵ بە هەتیوی لە ماڵه‌ مامدا بە چلورەو گوڵە بەرۆژە فرۆشتن ژیام وخەونم بە گەڕانەوەی دایکم و شۆڕش گێڕەکانەوە ئەبینی. .
ئەو ڕۆژەی کە ڕاپەڕین کرا منیش لە گەڵ تەواوی خەڵکی ئۆردوگادا هەموو داموو دەزگاو سەربازگەو تەنانەت ماڵەکانی ڕژێممان پاک کردەوە هەمو سەیارەو تفەنگ و کەرەستەکانی ئەوان هەیان بوو دامان نا بۆ پیاوەکانی شۆڕش کە هێشتا باوەڕیان بە گەرانەوە نەبو. .
ئێمە بۆ ئەوەی ترسی پیاوەکانی شۆڕش بشکێنین لە گەڕانەوە بە بەردو بلۆک سەری سەدان پیاومان پان کردەوەو وێنەمان گرتن.
پیاوەکانی شۆڕش کە هاتنەوە دایکی منیان لە گەڵا نەبو زیاتر لە چوار ساڵێشیان پێ چو تا پەرژانە سەر من و ئاوڕیان لێ دامەوە. ئەڵبەتە ئەو کات گەرمەی شەڕی برا کوژی بو لە سەر سامان و سەرۆکایەتی کوردستان.
ئەوان هاتن و جارێکی تر بە هوتافی شۆڕشگێڕانەی کوردایەتی و بە حەماسەتی شیعاراتی کوڕە شەهید بون تفەنگیکیان دایە دەستم و پێشی هەمان ئەو دەبابانەیان خستم کە کاتی خۆی باوکمیان لە گەڵ خانوەکانی گوندەکەمانا شێلا. .
لە بەرەی ئەوبەریش ئامۆزاکەم لە حیزبێکی ترو بە ڕەنگێکی ترەوە بەرەو ڕوی من ئەهات و هەمو چیرۆکی پێکەوە ژیانی خۆشەویستی من و ئەو بوو بە ڕق و دوژمنایەتی و کەوتینە جەنگی یەکتر.
چوار ساڵ من و ئامۆزاکەم ئەو لەو بەرەو من لەم بەرە جەنگی یەکترمان کردو لە یەکمان دا.. کەشەڕ تەواو بو من بە دەستێکی بڕاوو ئامۆزاکەم بە قاچێکی قرتاوەوە لە شەڕ هاتینە دەر. .
ئەو دوسەرکردەش کە ئێمە وامان لە یەکتری کرد بۆیان بە یەک وشەی (ENOUGH ) ژنە پیرەکە لە ئەمەریکا بە خەندەو دەست لە ملانێی یەکەوە کۆتاییان بە شەڕ هێنا.
ئیستیحماری کوردایەتی بەردەوام بوو من لەم لاو ئامۆزاکەم لەولا ڕۆژ نەبو نەیەینە سەر جادەو هوتاف نەکێشین من ئەم گوت پێشڕەوی کورد حیزبی منە. ئەو ئەیگوت.حیزبی ئازادی خوازی من ئاواتی هەژارانە من ئەمگوت و ئەو ئەیگووت ئەو ئەیگوتو من ئەمگوتەوە ئەوەندە ڕقیان له‌ مێشکماناچاندبوو لە بە خوێنی سەری یەکتری تینو بوین.
ڕۆژانە دەستمان ئەدایە یەخەی یەکترو جنێوی ناشیرینمان بە گۆڕی باوکی یەکتر کە( ئەوان برا بون) ئەدا. .
ئەو ڕۆژەی ژنم هێنا تاکە ڕۆژێک بو کە سەرکردەکانی حیز………………….ب بە گەرمیەوە پیرۆز باییان لێ کردم و دیاری جوانیشیان بۆ ژنە جوانەکەم کڕی..
دواتر داوایان لی کردم کە ژنەکەشم هاوکاری بکات بۆ ڕێبازی کوردایەتی و بۆ خەباتی حیزبی. منیش بە دڵێکی سافی پڕ لە تلیاکی کوردایەتیەوە ئەوەم کرد ، ژنە جوانەکەم ئەوەندەی لە مقەڕی حیزب بو ئەوەندە لە ماڵەوە نەبو هەتا ئەو کاتەی کە تێ گەشتم (من بوم بە گەوادو ژنەکەم بوە بە قەحبەی حیزب زۆری پێ چو!).
نەم توانی ژنەکەم بکوژم چونکە ئەمزانی ئەویش کوژراوی دەستی حیز……….بە.. ناجار سەری خۆم هەڵگرتو ئەو نیشتیمانەم به‌جێ هێشت کە شۆڕش گێڕەکانی جگە لە کۆمەڵێک بکەرو بدەر هیچی تر نەبون.
ئەو وڵاتەم به‌جێهێشت کە سەرکردەکانی فەوزاو گێرە شێوێنی بۆ وڵاتی بێگانەیان بە شۆڕش پێ ئەفرۆشتین و سوتانی شۆفڵ و ڕومانە هەڵدان بۆ ناو مەکتەبی کچان و ماڵی پڕ لە ژنو مناڵیان بە داستان لە سەرمان حساب ئەکرد. ئەو وڵاتەم به‌ جێهێشت کە بەرپرسەکانی ڕۆژ نەبوو ژنی کەسێکی تیا حیز نەکەن ڕۆژ نەبو پیاوێکی تیا گەواد نەکەن.

هاتمە ئێرەو خۆم داماڵی لەو جل و به‌رگه‌ بۆگەنەی کە بۆنی شەهوەتی پیاوە حیزەکانی سیاسەتی لێ ئەهات. خۆم داماڵی لەو فکرە سەخیفەی کە بە ناوی کوردایەتیه‌وە خوێنی سەدان هەزار ئینسانی ئەو وڵاتەیان بۆ بە هەدەر دا.
بەڵام لێڕەش بینیم گەمژەکانی کوردایەتی .ئەحمەقەکانی حیزبایەتی هەر لە کەرێتی خۆیان نەکەوتون و ڕۆژانە چۆن دەستەیەک گەوادی لە من گەواد تر ژنەکانیان جوان ئەکەن و پەڕۆی سەوزو زەرد لە سەر قونیان ئەبەستن و پێیان با ئەدەن و بە کامێرای تەلەفزیۆنی حیزبی وێنەیان ئەگرن .

من ئێستا بەنجی ئیستیحماری (کەرکردن) ی کوردایەتی بەری داوم بەڵام دوای ئەوەی کرام بە گەوادێک. من ئێستا خەریکی پاک کردنەوەی ڕۆحی خۆمم لەو خەردەلەی کە چەندین ساڵە گەوادەکانی فاشیزمی کوردایەتی كردویانه‌ته‌ مێشکمەوە.
من ئێستا غوسڵی زینای کوردایەتی لە لەشم دەر ئەکەم من ئیستا خۆم ئەڕشێنمەوە تا هەرچی پاشماوەی بۆگەنی خەبات و نیشتیمان پەروەری هەیە هەڵی بهێنمەوە من ئێستا ئەمەوێت پاشەڕۆی وانەی شۆڕشگێری (سەرە گەورەکانی کورد) لە کونجی ئاودەستێکا نوقم بکەم و بە یەک فلاش وده‌ست پیانان بۆ ئەبەدی نوقمیان بكه‌م وخۆمیان لێ قورتار بکەم


حسێن عەلی شەریف
به‌روار:  11/11/2020
3385   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   991
کۆی سه‌ردان:   29236097