پرسەی خوالێخۆشبوو خاتوو سەعدیە عبدالکریم فوئاد لە شاری ئەپڵدۆرن

مەراسیمی پرسەی خوالێخۆشبوو

خاتوو سەعدیە عبدالکریم فوئاد

ڕۆژی یەکشەممەی ڕێکەوتی  28 -01-2018

کاتژمێر  14:00  تا  17:00  لە شاری ئەپڵدۆرن لە هۆتێلی (بێڵدەربێرخ) بەڕێوەئەچێت


بەناوی یەزدانی گەورەو میهرەبان

بەناوی سەرجەم هەڤاڵان و  ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆچبەرانی کورد لە هۆڵەندا،  پرسە و هاوخەمی و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادەی تێکۆشەری خوالێخۆشبوو (خاتوو سەعدیە عبدالکریم فوئاد) ئەکەین، هاوسەری خوالێخۆشبوو (حاکم فەرید رەمزی)، دایکی بەڕێزان (حەمەفرید، دالیا و مەریوان) و خوشکی بەڕێزان (دکتۆر جەمال فوئاد و خوالێخۆشبووان دکتۆر کەمال فوئاد و دکتۆر ئیحسان فوئاد).

خاتوو سەعدیە هاوڕێی ڕۆژانی سەختی خەباتی ئێوە بووە، لەخانەوادەیەکی تێکۆشەری شاری سلێمانی، داوکارین لە یه‌زدانی مه‌زن، کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات. سه‌بوری و ئارامیش بۆ خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی بگه‌ڕێته‌وه‌، ئەمە دوایەمین کۆسپی بنەماڵەکەیان بێت.

بەم بۆنەیەوە خانەوادەی خوالێخۆش بوو، بڕیاریداوە پرسەی ماتەمینی بۆ خولێخۆشبوو(سەعدیە عبدالکریم فوئاد) لە هۆڵی (بێڵدەربێرخ)  لە شاری ئەپڵدۆرن، له‌م ناونیشانه‌ی خوارەوە بۆ پیاوان و ژنان پرسه‌ی بۆ دابنێن.

Bilderberg Hotel De Keizerskroon

Koningstraat 7, 7315 HR Apeldoorn

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 28 / 01 2018  ،  کاتژمێر: 14:00 - 17:00

بۆزانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە:

کاوان دکتۆر کەریم : +31641878886

هیوا عەلی عبدول:   +311651813400

هه‌ڤاڵان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو

پرسەکانی هەندەران بۆ مالمۆکورد بنێرن

 

به‌روار:  21/01/2018
1026   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1240
کۆی سه‌ردان:   29265832