فەرەنسا/ کۆچی دوایی خاتوو ئامین مەولودیان
ئیمڕۆ ڕۆژی 2021.2.18
هاوژینی هونەرمەند محەمەدی ماملێ کۆچی دوایی کرد.
بە داخێکی گرانەوە بە ئاگاداریتان دەگەیێنم کە دایکم یای (ئامین مەولودیان) هاوژینی خوالێخۆشبوو هونەرمەند محەممەدی ماملێ، کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممۆ ڕێکەوتی (٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٩بەرانبەر بە ١٨/٠١/٢٠٢١) لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
یای ئامین لە دایکبووی ساڵی ١٣١٥ه/١٩٢٦ز و کچی یەک لە ئەفسەر و فەرماندە بەناوبانگەکانی کۆماری کوردستان، کاپیتان محەممەدی مەولودیان ناسراو بە "حەمەدی مەولودە چرچی"ـیە. تا پۆلی چواری سەرەتایی دەخوێنێت. دوو جاران شووی کردووە. یەکەمجار ساڵی (١٣٣٠ه/١٩٥١ز) بە خوالێخۆشبوو ئەسعەدی خودایار و کوڕێک و کچێک بەرهەمی ژیانیان دەبێ بە ناوەکانی "سولەیمان خودایار" و "ڕوناک مەولودیان / خودایار".
لە پاش مەرگی کاک ئەسعەد خودایار (١٣٤٠/ ١٩٦١) لە ساڵی ١٣٤٣/١٩٦٤ شوو دەکاتەوە بە هونەرمەند محەممەدی ماملێ کە ئەویش هەر پێشمەرگەی سەردەمی کۆمار و لە بندەستی کاپیتان حەمەدی مەولودیان (ڕاتبی) ئەرکەکانی پێشمەرگایەتی بەجێدەگەیاند. کچێک و چوار کوڕیش بەرهەمی ژیانیان دەبێ بە ناوەکانی شەهیدی لەسێدارەدراو عەبدولڕەحیم (نەجات)، شەونم، وریا، چالاک و چیا.
ڕۆحیان شاد و یادیان بەخێر
ووریا ماملێ
پاریس
بهروار: 22/02/2021
749 جار خوێندراوهتهوه
|