خولێک سەبارەت بە نەخۆشییەکانی ژنان لە مالمۆ
مالمۆ 📢
خولێکی پەروەردە سەبارەت بە نەخۆشییەکانی خانمان لە کۆمەڵەی مالمۆکورد
ئەندامانی هێژا و خانمانی نیشتەجێی مالمۆ ئاگاداردەکەینەوە کە ڕۆژی سێشەممە ٨ی ئۆکتۆبر، کۆمەڵەی مالمۆکورد لە خولێکی پەروردەدا میوانداری لە د. سەلما و هاوکاری ڕاژان خان دەکات. لەو خولەدا د. سەلما لە لایەن نۆڕینگە و جوانکاری لوتسکلینیکێن کە تایبەتە بە جوانکاری و چارەسەرنەخۆشییەکانی تایبەت بە خانمان و مناڵبوون، خولێکی پەروردەی دوو کاتژمێری بۆ زانیاریدان لەسەر نەخۆشییەکانی خانمان دەبێت. ناوبراو جگە لەمە باس لە چۆنیەتی کارکردنی کلینیکەکەیان دەکات و وەڵامدەری پرسیاری ئامادەبووانیش دەبێت.
ڕێکەوت: ٠٨-١٠-٢٠١٩
کات: ١٧:٠٠ تا ١٩:٠٠
شوێن: لۆکاڵی کۆمەڵەی مالمۆکورد
ئیستادڤێگێن ٤٤، قاتی سێ
بهروار: 28/09/2019
704 جار خوێندراوهتهوه
|