پرسە لە شاری دانهاخی هۆڵندا
مەراسیمی پرسەی خوالێخۆشبوو
خاتوو عائیشە حەمەد مەحمود
دایکی هاوڕێی ئازیزمان کاک ئاکۆ جەبار ڕۆژی یەکشەممەی ڕێکەوتی 04 - 08 - 2019 ،
کاتژمێر 13:00 17:00 لە شاری دەنهاخ لە هۆڵەندا بەڕێوە دەچێت
بەناوی ڕێکخراوە کوردییەکان و کوردستانیانی هۆڵەندا، پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو(عائیشە حەمەد مەحمود)دەکەین، دایکی بەڕێزان شەهید(فاروق جەبار) و (جوتیار جەبار) و هاوڕێی ئازیزمان پێشمەرگەی دێرین (ئاکۆ جەبار) لە شاری دەنهاخ.
بەداخەوە خوالێخۆش بوو،لەشەوی هەینی ڕێکەوتی 02 - 08 - 2019 لەکوردستان کۆچی دوایی کردووە، داواکارین لە یەزدانی مەزن، خوالێخۆش بوو، بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، سەبوری ئارامیش بۆ خانەوادە و کەسوکاری بگەڕێتەوە، بەم بۆنە خەمناکەوە خانەوادەی خوالێخۆش بوو، ڕۆژی یەکشەممەی ڕێکەوتی 04 - 08 - 2019 ، کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ تا پێنجی ئێوارە، 17:00 –13:00 لە شاری دەنهاخ ، لەم ناونیشانەی خوارەوە پرسەی بۆ دادەنێن .
Melkwegstraat 2
2516 AJ Den haag
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنە بکەن :
0626038388
ههڤاڵان و برادهرانى خانهوادهى خوالێخۆشبوو
بهروار: 03/08/2019
950 جار خوێندراوهتهوه
|