زانا کوردەکە لە بەریتانیا خەڵات دەکرێت .


شەممە 29/6/2019, کاژێر 2:30 تا 5، لە هۆڵی سەرۆکی شارەوانی "کینزیگتن تاون هۆڵ" لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، دەستەی "خەڵاتی گەل" رێوڕەسمێک سازدەکات بە مەبەستی بەخشینی خەڵاتێک کە گوزارشت لە گەلی کورد دەکات، دەبەخشێتە پرۆفیسۆر "کۆچەر بیرکار" کە توانی ئەو شانازییە بە گەلی کورد ببەخشێت و وەک کوردێک ببێتە ھەڵگری خەڵاتی "فێڵدس" لە ساڵی 2018 دا.

کە ئەو خەڵاتە بەرزترین رێزلێنان بوو پێشکەشی ماتماتیکزانێک بکرێت، ئەو شایستەییەش بە بەرێزیان بەخشرا. ھەر بۆیە دەستەی خەڵاتی گەل کە دەستەیەکی خۆبەخش و سەربەخۆیە و ئەندامەکانی ھەر یەکە و پیشەیەکی جیاوازیان ھەیە و گوزارشت لە کوردوستانی گەورە دەکەن، بە ئامانجی درووستکردن کولتووری خۆشەویستی و پێزانین و پێکەوە ژیان، تا ساڵانە بتوانین خەڵاتی گەل ببەخشینە ئەو کەسانەی داھێنان دەکەن لە بوارە جیاوازەکاندا، ھاوکات لەو رێگەیەوە ناوبانگێکی شایستە دەبەخشن بە میللەتی کورد و خزمەت بە بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەی کورد دەکەن لە ھەر کوێی دوونیا بن.

ھەر بۆیە خەڵاتی ئاڵتونی گەل لەم ساڵدا کە لە رێگەی کەمپینێکەوە ئەنجامدرا، بە بەشداری ھاووڵاتیان و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەشانازییەوە دەبەخشرێتە پرۆفیسۆر «کۆچەر بیرکار»...لێرەشەوە سوپاسی گەرمی و پەرۆشێ بەشدار بووانی کەمپینەکە دەکەین بۆ خەلات کردنێ زانا کوردەکەیان ..

تێبینیی: 
ـ خۆشحاڵدەبین ئەو بەڕێزانەی جلکوبەرگی کوردییان هەیە، جلکوبەرگی کوردیی بپۆشن.
ـ کاتێکی تایبەتیش لە رۆژی رێوڕسمی خەڵاتەکە، تەرخان دەکرێت بۆ وێنەگرتنی ئامادەبووان لەگەڵ بەڕێز پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار دا

ناوونیشانی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی خەڵات:

Kensington Town Hall
The Council Chamber, First Floor
‪Hornton St, Kensington, London W8 7NX‬

نزیکترین ئەندەرگراوند:

High Street Kensington

هاوڕێیانی ئازیز: تکایە ئيوەی ئازیزیش ئەم پۆستە لای خۆتان شێربکەن، گرنگ نییە بەڕێزتان نیشتەجێی هەر وڵاتێکیت، گرنگ ئەوەی شێری بکەن تا زۆرترین کورد لە جیهاندا بیینێت.

بۆ زانیاریی زیاتر، تکایه‌ پێوه‌ندیی بکه‌ن به‌م ئیمه‌یڵ و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌:
07514535653
xelatigel@gmail.co



به‌روار:  28/06/2019
65   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   144
کۆی سه‌ردان:   18053604