بانگەوازی بە کولتوورکردنی پاسکیلسواری "چالاکی خۆبەخش"
مالمۆکورد

ڕێکخراوی پاسکیلسواری ئاشتی ACO بۆ  بە کولتوورکردنی پاسکیلسواری لە نێو هەموو کۆمەڵانی خەڵک چالاکی دەکات .
ڕێکخراوەکەمان لە سەر پرسی ژینگە و تەندروستی کۆمەڵگا کار دەکات و پێی وایە کە بە پەرەپێدانی کۆلتووری پاسکیلسواری ژیانی هەر
تاکێک لەم کۆمەڵگایە لەباری "تەندروستی جەستە و دروون و هەروەها ژینگەیەکی پاک و بێگەرد" مسۆگەر دەکات.
وەرن با بە گەمارۆدانی ئۆتۆمبێلە شەخسیەکان ، ڕوو بکەین لە کولتووری پاسکیلسواری و پیاسە ڕۆشتن تاکوو ژینگە و تەندروستیمان 
هەتا هەتایە پاڕێزاو بێت. 
تۆش دەتوانیت ببیتە "هاوڕێی و هاوڕکابمان"  
لە هەر شارێک یا خود هەر ولاتێک هەیت ، تۆش دەتوانیت ببیتە ڕێبەری گروپێکی پاسکیلسواری و لە ڕیزی ئەندامانی هاوڕکابی سەوزی  ڕێکخراوی پاسکیلسواری (بەشی میحوەری) چالاکی بکەیت.  

#پاسکیلسواری_بۆ_هەمووانە ، پاراستنی ژینگە ، پاراستنی تەندروستی 
#biketowork1 #پاسکیل_بۆ_هاتووچۆ
گەر ژینگەی پاک و خاوێنت دەوێت ، لە گەڵ مان هاوڕکاب بە ...
گەر تەندروستی خۆت و کۆمەڵگاکەت دەوێت ، لە گەڵمان هاوڕێ بە...
یەکەمین کەمپەینی گەورە بۆ بە کولتوور کردنی پاسکیلسواری لە ژێر ناونیشانی: 
"هاوڕێی ژینگە ، هاوڕکابی ژیانە "
با بە یەکدەنگ بڵێین "خۆشماندەوێت وڵاتەکم"
لە پارێزگای هەولێر:
هەموو ڕۆژانی "دووشەممە و هەینی" 
پارکی شانەدەر - کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ڕۆژانی "دووشەممە" 
پارکی شانەدەر - کاتژمێر ٩:٣٠ بۆ ڕۆژانی "هەینی"
لە پارێزگای سلێمانی :
هەموو ڕۆژانی "دووشەممە و هەینی" 
بەردەم باخی گشتی - کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ڕۆژانی "دووشەممە" 
بەردەم باخی گشتی - کاتژمێر ٩:٣٠ بۆ ڕۆژانی "هەینی"
لە پارێزگای هەڵەبجە :
هەموو ڕۆژانی "دووشەممە و هەینی" 
بەردەم باخی گشتی - کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ڕۆژانی "دووشەممە" 
بەردەم باخی گشتی - کاتژمێر ٩:٣٠ بۆ ڕۆژانی "هەینی"
لە پارێزگای دهۆک :
هەموو ڕۆژانی "دووشەممە و هەینی" 
بەردەم پارکی ئازادی - کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ڕۆژانی "دووشەممە" 
بەردەم پارکی ئازادی - کاتژمێر ٩:٣٠ بۆ ڕۆژانی "هەینی"
#هەموومان_هاوڕکابین #allthehawrkab هاوڕکاب: بە واتای پێکەوە بوون بۆ یەک مەبەست
ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی پاسکیلسواری ئاشتی ACO

به‌روار:  07/11/2018
907   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   962
کۆی سه‌ردان:   29258587