کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی سۆنیا باختە لە نەرویژ



بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، ئەمڕۆ خاتوو "سۆنیا باختە" ئەندامی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان و کچی هاوڕێ و پێشمەرگەی دێرینی ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک لوقمان باختە، بەهۆی نەخۆشی و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ئۆسڵۆی وڵاتی نۆڕوێژ کوچی دوایی کرد و هەموو لایەکمانی خەمبار کرد. وێڕای سەرەخۆشی لە هاوڕێیانمان کاک لوقمان باختەو خاتوو هەڵاڵە میران و کاک سەعید باختە و سەرجەم بنەماڵەی بەڕێزیان، بە ئاگاداری هەموو لایەک دەگەیەنین کە پرسە و سەرەخۆشی ئەو جوانەمەرگە بە مراد نەگەیشتووە، لەو رۆژ و کات و ناونیشانەی خوارەوە بەڕێوە دەچێ.

کات: شەممە 06.10.2018
کاتژمێر: 14:00 بۆ 18:00

ناونیشان:
Peshwa Masjid Lillestrøm
Voldgata 51, 2000 Lillestrøm
مزگەوتی پێشەوا، بە سەرپەرستیی شێخ فایەق

حیزبی دێموکراتی کوردستان- کومیتەی نۆڕوێژ


به‌روار:  02/10/2018
253   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   97
کۆی سه‌ردان:   17291079