پرسەی خوالێخۆشبوو هونەرمەند حەمە غەریب حەمەد بگرەس باوکی کاک ئاراس کۆیی لە دەنهاخ


مەراسیمی پرسەی

خوالێخۆشبوو هونەرمەند حەمە غەریب حەمەد بگرەس

باوکی پێشمەرگەی دێرین کاک ئاراس کۆیی

لە هۆڵی کۆمیتە لە شاری دەنهاخ

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی  14 / 07 / 2018

کاتژمێر  13:00  تا  16:30  بەڕێوەئەچێت






بە ناوی ڕێکخراوه‌ کوردییه‌کان و کۆچبەرانی کورد له‌هۆڵه‌ندا، پرسەو هاوخه‌می خۆمان ئاڕاستەی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (هونەرمەند حەمە غەریب حەمەد بگرەس) ئەکەین، باوکی هەڤاڵی ئازیزمان پێشمەرگەی دێرین کاک ئاراس کۆیی لە شاری ڕۆتەردام و هەر یەکە لە بەڕێزان (ئاکۆ و ئامانچ و ئەزمەر و ئاکام و ئارام و خاتوو پەیام هاوسەری کاک کارزان عەلی لە شاری ئایندهۆڤن).

بەداخەوە خوالێخۆش بوو رۆژی هەینیی ڕێکەوتی 2018-07-06 بە نەخۆشی لە شاری کۆیە کۆچی دوایی کرد. داواکارین لە یه‌زدانی مه‌زن کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات. سه‌بوری و ئارامیش بۆ خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی بگه‌ڕێته‌وه‌. نەوەکانی خوالێخۆش بوو، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 14/07/2018 کات 13:00 تا 16:00ی عەسر لە هۆڵی کۆمیتەی یەکێتیی لە شاری دەنهاخ، بۆ پیاوان و ژنان پرسه‌ی بۆ دائەنێن له‌م ناونیشانه‌ی خوارەوە.

Melkwegstraat 2
2516 AJ Den Haag

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پرسەکە لە ڕێگای ڤایبەر و تەلەفۆنی (کاک کارزان عەلی) یەوە:

0615907073


 

 

هه‌ڤاڵان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو
به‌روار:  12/07/2018
309   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   99
کۆی سه‌ردان:   17206500