ئەو پەنابەرانەی لە ماوەی3ساڵی ڕابردوودا دیپۆرتکراونەتەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن
سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق داوا لە ئەو پەنابەرانە دەکات کە  لە ماوەی ساڵانی (٢٠١٥ بۆ ٢٠١٨ ) بەشێوەی زۆرەمڵی (دیپۆرت)ی عێراق و هەرێمی کوردستان کراونەتەوە پەلە بکەن لە تۆمارکردنی ناویان.

ئاری جەلال سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق بە دیجتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەو پەنابەرانەی کە لە ماوەی ساڵی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٨ بە زۆر دیپۆرتکراونەتەوە تائیستا ناویان و بەڵگەنامەکانیان تۆمارنەکراون، پەلەبکەن لە تۆمارکردنی ناو و بەڵگەنامەکانیان لە فیدراسیۆنی پەنابەران.

 ئەوەشی ڕاگەیاند "بەتایبەت بۆ ئەو پەنابەرانەی لەکاتی دیپۆرتکردنەوەیاندا بێ دیکۆمێنتی فەرمی و بە شێوەیەکی نایاسایی دیپۆرت کرابێتنەوە یان ئەو پەنابەرانەی لە گەڕانەوەیاندا توشی دەستگیرکردن، سوکایەتی پێکردن و لێکۆڵینەوەی ئەمنی و یاخود هەر جۆرێک لە مامەڵەی خراپ و نایاسایی بووبێتنەوە".

ئاماژەی بە ئەوەشکردووە، هەر کەسێک کەیسێکی نا ئاسایی یان زۆر جیاوازی هەبێت کە پێویست بە هاوکاریی بەپەلەی فیدراسیۆنی پەنابەران بکات پەیوەندیان پێوە بکات.
ئێن ئاڕ تی


به‌روار:  02/07/2018
1502   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   327
کۆی سه‌ردان:   29253301