١١ سه‌ربازی توركیا كوژران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد كه هێزه‌كانی گه‌ریلا له باكووری كوردستان گورزی توندیان له سه‌ربازانی توركیا داوه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه:
له شه‌مزینان و گه‌ڤه‌ر ٧ سه‌رباز كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، ڕۆژی ٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١٧:٣٠ له دژی سه‌ربازانی توركیا كه ئاسایشی ڕێگه‌ی دۆڵی شكێرا-ی نزیك سه‌ربازگه‌ی بێزه‌لێ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ-یان له ئه‌ستۆ بوو، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌كه‌دا له ٢ قۆڵه‌وه به توندی له هێزه‌كانی دوژمن درا. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه له ئه‌نجامدا ٣ سه‌رباز كوژراون. له دوای چالاكییه‌كه‌ش ئه‌و گرووپه‌ی به هاواری سه‌ربازانه‌وه هاتن، له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه كرانه ئامانج. له ئه‌نجامی لێدانی توند، لێره‌شدا ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ٣ سه‌رباز كوژراون و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه.
هاوكات هێزه‌كانمان له دژی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه كاریان بۆ ڕێگه‌ی گردی سیڤیر ده‌كرد، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا كه ئامێره‌كانی هێزه‌كانی دوژمن كرانه ئامانج، ڕوو نه‌بوویه‌وه چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیدا، ڕۆژی ٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٧:٣٠ له دژی سه‌ربازانی سه‌ر گردی شه‌هید غه‌فوور-ی سه‌ر به ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه سه‌ربازێك كوژرا.
چالاكی له به‌رواری
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، ڕۆژی ٢٧ی ئایار\٦ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٣:٠٠ له دژی سه‌ربازانی سه‌ر گردێكی ده‌ڤه‌ری چه‌می كارێ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی به‌رواریی سێرت چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز له هێزه‌كانی دوژمن درا، زانیاری ده‌رباره‌ی ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی دوژمن به‌ده‌ستنه‌خرا.
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌مان هه‌ڵمه‌تدا ڕۆژی ٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٩:٠٠ له دژی سه‌ربازانی ده‌ڤه‌ری ده‌روازه‌ی بهرانا كه ده‌كه‌وێته هه‌رێمی كاتۆ مارینۆس-ی سه‌ر به ناوچه‌ی ئه‌لكێی شرنا‌خ، چالاكییه‌كی نیشانهشكێنیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا سه‌ربازێك كوژرا.
له كه‌ماهـ چالاكی
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ئۆزتان و شه‌هید ڕۆزای دێرسم-دا، ڕۆژی ٢٤ی ئایار\٣ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١١ له هه‌رێمی دۆڵی درهشۆرا مه‌زن-ی ناوچه‌ی كهماهی ئه‌رزنجان له دژی یه‌كینه‌یه‌كی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. ڕوون نه‌بوویه‌وه له چالاكییه‌كه‌دا چه‌ند سه‌ربازی دوژمن كوژران و بریندار بوون.
له به‌رواری ئۆپه‌راسیۆن به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی پێهات
ڕۆژی ٢٠ی ئایار\٣٠ی بانه‌مه‌ڕ سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له هه‌رێمی چه‌می كارێی ناوچه‌ی به‌رواریی سێرت ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌ستپێكردبوو. له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هێزه‌كانی داگیركه‌ر ده‌ستیان به گه‌ڕان و پشكنین كردبوو، به‌ڵام به‌بێ ئه‌نجام دواتر كشانه‌وه.
له ماوا ٣ سه‌رباز كوژران و ٨ی دیكه‌ش بریندار بوون
ڕۆژی ٢٣ی ئایار\٢ی جۆزه‌ردان سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له هه‌رێمی ئاپێ مووسا-ی ناوچه‌ی لجه‌ی ئامه‌د ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وانی ده‌ستپێكرد. له زۆر گوند و شارۆچكه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ڕاگه‌یاند. هێزه‌كانمان ڕۆژی ٢٤ی ئایار\٣ی جۆزه‌ردان له هه‌رێمی ماوا له دژی گرووپێكی سه‌ربازانی سوپای توركیا چالاكییان ئه‌نجامدا. له نزیكه‌وه له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا و له ئه‌نجامدا ٣ سه‌رباز كوژران و ٨ی دیكه‌ش بریندار بوون. له دوای چالاكییه‌كه، هێزه‌كانی داگیركه‌ر به كۆپته‌ری كۆبرا هه‌رێمه‌كه‌یان بۆمباران كرد. ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ڕۆژی ٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان به‌بێ ئه‌نجام كشایه‌وه.
فورات
بهروار: 28/05/2018
485 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|