جبرائیل ئایلان ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئه‌مریكا
شۆڕش محەمەد
مالمۆکورد


فیلمی (ئه‌یلان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه‌ به‌سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه‌، له‌فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌وڵاتی ئه‌مریكا، به‌شداری‌ ده‌كات و كێبڕكیی‌ بردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵات ده‌كات.

ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداری‌ فیلمه‌كه‌ی‌ له‌و فێستیڤاڵه‌دا وتی " فیلمی (ئه‌یلان) له‌فێستیڤاڵی‌ هه‌رێمی‌ مارین (ویلایه‌تی‌ كالیفۆرنیا) به‌شداری‌ ده‌كات كه‌له‌وڵاتی‌ ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و كێبڕكێی‌ بردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵات ده‌كات".

وتیشی‌"فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ 30 حوزه‌یران هه‌تا 4ی‌ ته‌مموزی‌ 2018 به‌رده‌وام ده‌بێت".

له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌وه‌ ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر وتی "چیرۆكی فیلمه‌كه‌ باس له‌ ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه‌ له‌سوریا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به‌كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته‌ قوربانی".

فیلمی سینه‌مایی (ئه‌یلان) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه‌ و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێكردووه‌ و هه‌روه‌ها ئالان رۆژبه‌یانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردوه‌.

دواهه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر فیلمێك بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه‌ له‌كه‌متر له‌ ساڵێكدا له‌ 54 فێستیڤاڵی‌ سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كردو چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا.

جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبوی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره‌، له‌ساڵی 2001ه‌وه‌ ده‌ستیداوه‌ته‌ كاری سینه‌مایی و له‌نزیكه‌ی 40 كورته‌ فیلمدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه‌ و له‌ 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه‌ و له‌ساڵی 2010ه‌وه‌ كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.
به‌روار:  28/05/2018
53   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ێکهاتەیەکی ٦٠ کەسی لە پەرلەمەنتارانی ئوروپا سەردانی تورکیە دەکەن بۆئەوەی چاودێری هەڵبژاردنی تورکیە بکەن، لە نێو ئەوانەدا چوار ئەندام پەرلەمانی سویدی هەن، سێ دانەیان سەر بە پارتی مۆ درێژه‌ ...
له‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ په‌نابه‌راندا ، چه‌ندین كاره‌سات و ئاماری‌ تراژیدی‌ بلاَوكرانه‌وه‌ به‌رواری‌ 20 ی‌ حوزه‌یرانی‌ هه‌موو ساڵێك ، ڕۆژی‌ جیهانی‌ په‌نابه‌رانه‌ كه‌ به‌ بڕیارێكی‌ كۆم درێژه‌ ...
موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، ڕایدەگەیەنێت: ئەردۆغان هێرش بۆ سەر قەندیل وەک پروپاگەندەی هەڵبژاردن بەکاردێنێت، ئەگەر شەرەفی هەیە با بێ درێژه‌ ...
چالاکوانی مافی مرۆڤ ئێرێن کەسکین هاوڵاتی تورکیە خەڵاتی ئاننا لیندی پێ بەخشرا، بەوهۆیە کە بە زیاتر لە یەک تۆمەت دادگایی دەکرێ و داوا دەكرێ زیندانی هەتاهەتایی بکرێ، بۆیە ناتوانێ لە ر درێژه‌ ...
لە یادی حەوتەیەمین ساڵەی ماڵپەڕی مالمۆکورد پیرۆزبایی لە نووسەر و خوێنەر و بینەرەکانمان دەکەین و هیوادارین جێگای ڕەزامەندییان بین. لەڕۆژی 2011.6.21 ماڵپەڕەکەمان لە نێت وپاشا درێژه‌ ...
لە پشووی ڕابردوودا هاوڵاتیانی تورکیە توانیان بەشداری لە هەڵبژاردنی تورکیەدا بکەن. لەسەریەک نزیکەی یازدەهەزار کەس دەنگەکانی خۆیان بۆ تورکیە ناردەوە.هەفتەی داهاتوو ئەنجامەکانی هەڵبژا درێژه‌ ...
دووه‌م په‌نابه‌ری‌ كورد له‌ كه‌مپه‌كانی‌ دوورگه‌كان گیانی‌ له‌ده‌ستدا ماڵپه‌ری‌ گاردیان بلاَویكرده‌وه‌ ، په‌نابه‌رێك له‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ ڕابردوو له‌ كه‌مپه‌كانی‌ په‌نابه‌ران له‌ د درێژه‌ ...
سەعات هەشتی دوێنێ شەو پۆلیس زەنگێکی ئاگادارکردنەوەی بۆ هاتووە کە لە نزیک کافەیەکی ئەنتەرنێتی ناوەڕاستی شاری مالمۆ تەقەیەکی زۆر بیستراوە. پۆلیس دەڵێت ناکۆکیە نێوخۆییەکانی گروپە تاوا درێژه‌ ...
ئەنجلینا جولی ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی و باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە دواى ئەوەی سەردانى موسڵی کرد ئەمڕۆ سەردانى کەمپی دۆمیزی لە پارێزگای دهۆک کرد. پەیامنێری ئێن ئا درێژه‌ ...
گەریلاکانی هەپەگە لە ئامەد و جولەمێرگ چالاکییان دژی سوپای تورک ئەنجامدا، لە ئەنجامدا ٢٠ سەربازی سوپای تورک کوژران. ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەبارە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   104
کۆی سه‌ردان:   16865805