ڕاهێنەری داڵکورد دەستی لە ئەرکەکەی کێشایەوە
یانەی داڵکورد ئێستا لە خشتەی یارییە ئەنجامدراوەکانی خولە پلە یەکەکان لە خواری خوارەوەیە. هەتاوەکو ئێستاش پێنج شکستی لەسەر یەک خواردووە.

لە بەیاننامەیەکدا یانەی داڵکورد ڕایان گەیاندووە کە دەسپێکی خولی پلەیەکەکانی سوید (Allsvenskan)  لە ڕووی چاوەڕوانی یانەکەوە بە ئامانجی خۆی نەگەشتووە، ئەمەش هۆکاری دەست لەکار کێشانەوە ڤالێنتیچ  کە ڕاهێنەرە و یاریدەدەری ڕاهێنەرەکەش بە هەمان شێوە  و دەست بەجێ دەستیان لە ئەرکەکانیان کێشایەوە.

 هاوکات  ڕۆژی یەکشەممە یانەی داڵکورد یارییەکی سەختی لەبەردەستایەوە ئەویش بەرامبەر یانەی مالموێیە. بۆ ئەم یارییەش بەرپرسی وەرزشی یانەکە ڕۆڵی ڕاهێنەر دەگرێتە ئەستۆ.

جێی باسە لە کۆی ١٠ یاریی ئەنجامدراو یانەی داڵکورد خاوەنی تەنها ٤ خاڵە و لە کەوتۆتە خۆارەوەی خشتەی یاریی ئەنجامدراوەکان.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  25/05/2018
464   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   546
کۆی سه‌ردان:   29261555