مهراسیمى پرسهى خوالێخۆشبوو (مامۆستا نوری عەبدوڵڵا) لە شاری زوتەمیر
بە ناوی کۆچبەرانی کورد و ڕێکخراوە کوردییەکانی هۆڵەنداوە، هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری خوالێخۆش بوو، (مامۆستا نوری عەبدوڵڵا) ئەکەین، باوکی بەڕێزان (کاک میدیا، مەریوان سۆران، سامان و ساسان). کۆچکردوو لەدایکبووی ساڵی 1930ی گەڕەکی چوارباغی شاری سلێمانییە، دەرچووی خانەی مامۆستایانی ساڵی 1954ە لە بەعقوبە، مامۆستا نوری ماوەیەک مامۆستا بووە لە گوندی خاوێ لە ناوچەی قەراخ، تاکو ساڵی 1957، پاشان هاتۆتەوە سلێمانی و لە قوتابخانەی مەولەوی سەرەتایی، هەتا ناوڕاستی ساڵانی هەشتاکان لەوێ مامۆستا بووە تا خانەنشین کراوە، بەداخەوە ئەوە نزیکەی دە ساڵە توشی نەخۆشەیەکی کوشندە بووە، تا لە ڕۆژی 21/5/2018 کۆچی دوایی کرد.
بۆ ئاگاداری هاوڕێیان و دۆستان، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 27/5/2018 ، کاتژمێر یەک بۆ پێنجی عەسر لە ماڵی مامۆستا (سالار عەبدوڵڵا)ی برای لە شاری زوتەمیر، لەم ناونیشانەی خوارەوە پرسەی بۆ دائەنێن:
Fonteinbos 69
2715 XE Zoetermeer
بۆ زانيارى زياتر بەهۆی ژمارە تەلەفۆنی مامۆستا سالارەوە ئەتوانن پەیوەندی بکەن:
0624950701
ههڤاڵان و برادهرانى خانهوادهى خوالێخۆشبوو
بهروار: 25/05/2018
1204 جار خوێندراوهتهوه
|