ئەو کەسەی ئۆلف پالمێی کووشتووە، خۆشی مردووە
یەکێک لەو کەسانەی لە کەسی کوشتنی ئولۆف پالمێدا وەک شایەتحاڵ لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە، ئێستا گومانی ئەوەی لێ دەکرێت کە ئەو ئۆلف پالمێی کوشتبێت. ئەم بابەتە ڕۆژنامەی (Filter)  ئاشکرا کردووە.

بەپێی ڕۆژنامەکە تیمی لێکۆڵینەوە لە کەیسی کوشتنی پالمێ لێپرسینەوەیان لەگەڵ کەسە نزیکەکانی ئەو گومانلێکراوە ئەنجام داوە. بەڵام سەرۆکی ئەو تیمە کریستەر پیتەر شۆن ئامادە نەبوو هیچ لێدوان لەسەر ئەم بابەتە بەبەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت بداو وتی.

  من لە ڕووی یاسایی نهێنی پاراستنەوە مافی ئەوم نییە کە پێدان بڵێم لە کێ دەپرسینەوە یان بۆچی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکەین.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە

 
به‌روار:  23/05/2018
894   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   560
کۆی سه‌ردان:   29261081