لە ناوچەی برادۆست 31سەربازی تورک و بەکرێگیراو کوژران.
ڕۆژنیوز – برادۆست
لە ئەنجامی چەند چالاکییەکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ناوچەی برادۆست ٢٨ سەربازی سوپای تورک و سێ بەکرێگیراو کوژران.
چالاکییەکانی گەریلاکان لەدژی داگیرکارییەکانی سوپای تورک لە خاکی باشوری کوردستاندا لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆز دا بەردەوامە، لەو چالاکییانەدا دوێنێ لە ناوچەی برادۆستی سەربە پارێگای هەولێرگورزێکی کوشندەیان لە سوپای تورک وەشاند.
بەگوێرەی ئەو زانارییانەی لەسەرچاوەکانەوە تایبەت بە ڕۆژنیوز گەیشتووە، گەریلاکان دوێنێ کاتژمێر ٠٣:٠٠ی پاشنیوەرۆ لەسەر گردی لێلکان چالاکییەکی گەورەیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا گورزی سەخت لە پێگەکانی سوپای تورک درا و ژمارەیەکی زۆری سەربازیش کوژران.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە، کە لەناو ئەو پێگانەی سوپای تورک کە تێکشکێندراون، کەرەسەتی سەربازیی وەک کامێرای چاودێری، ڕادار، بۆمبهاویژ و تۆپ و ..هتد، هەبووە.
لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٢٢ سەرباز و سێ بەکرێگیراو کوژراون، هەروەها ١٣ سەرباز برینداربوون.
ڕاشگەیەندراوە، کە پاش ئەوە چالاکییە هەلیکۆپتەرەکان لە جۆری سکۆرسکی نۆ جار هاتوونەتە ناوچەکە بۆ لابردنی کوژراو و بریندارەکان.
لەلایەکی دیکەوە ڕاگەیەنەرداوە، کە گەریلاکان هەر دوێنێ کاتژمێر ٠٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لەسەر گردی لێلکان چالاکییەکی دیکەیان ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک لەو چالاکییەدا نەزانراوە.
هەروەها ئێوارەی دوێنێ، لە ناوچەی ئەڤدلکۆڤ چالاکییەکی دیکەیان لەدژی داگیرکارییەکانی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا شەش سەرباز کوژراون و دەست بە سەر چەکێکی بی کەی سی و جبەخانەیەکی زۆردا گیراوە.
بهروار: 23/05/2018
592 جار خوێندراوهتهوه
|