وەزارەتی داد دەڵێ كۆمسیۆن لەئاشكراكردنی ساختەكاریەكان دەترسێت
وەزارەتی دادی عیراق رایگەیاند، لەلایەن 30 پەرلەمانتار و ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتییەوە سكاڵا لەدژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تۆماركراوە.
وەزارەتی داد لەبەیاننامەیەكدا رونیكردۆتەوە، ئەو سكاڵایانە دەیسەلمێنن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان پێشێلكاری ئاشكرای ئەنجامداوە و بەپێی ئەو بەڵگانەش، بەئاشكرا دەردەكەون ساختەكاری ئەنجامدراوە لە جیاكردنەوەی دەنگەكاندا بەشێوەی ئەلیكترۆنی و دەنگی هەزاران كەس بەهەدەر دراوە.
وەزارەتی دادی عیراق پێیوایە، رەتكردنەوەی جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست، نیشانەی ئەوەیە پرۆسەی گەورەی ساختەكاری ئەنجامدراوە و كۆمسیۆن لە ئاشكراكردنی دەترسێت.
وەزارەتەكە لەبەیاننامەكەیدا تەئكیدیشیكردۆتەوە، لێكۆڵینەوە لەو سكاڵایانە دەكات، كە دژی كۆمسیۆن بەرزكراونەتەوە، ئەوەش لەبەر پاراستنی سەلامەتی پرۆسەی هەڵبژاردن و مافی هاووڵاتیانە لە هەڵبژاردنەكان و دەنگدانیاندا.

نەوا
به‌روار:  19/05/2018
544   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   444
کۆی سه‌ردان:   29227564