عادل موراد كۆچی دوایی كرد
به‌یانی ئه‌مڕۆ 18-5-2018 عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ عادل موراد ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی راده‌گه‌یه‌نێت.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی...
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
ئه‌ندام و كادیر و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ عادل موراد ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سكرتێری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌مان، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك) راده‌گه‌یه‌نین، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆمان و كه‌سوكار و خانه‌واده‌ و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌ گشتی و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌ین، به‌ڵێن دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ درێژه‌ پێده‌ری رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی بین.

عادل موراد هه‌ر له‌ سه‌رده‌می لاوێتیه‌وه‌ له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوه‌وه‌ له‌ریزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستاندا ده‌ستیپێكردوه‌و دواتر بووه‌ به‌رسكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و له‌دواتردا یه‌كێك بوو له‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ مام جه‌لال دا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان دامه‌زراندوه‌و له‌دوای سێهه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیشه‌وه‌ بووه‌ سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی، عادل موراد به‌ كه‌سایه‌تیه‌كی راستگۆو سه‌رسه‌ختی به‌رده‌م ململانێكان و خه‌مخۆرێكی ته‌بایی ڕیزه‌كانی یه‌كێتی و كورداتی رێبازی مام ناسرابوو .

عادل موراد له‌ 11ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 1949 له‌ شاری به‌غدا له‌دایكبووه‌ و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌ كیمیادا له‌ زانكۆی به‌غدا به‌ده‌ستهێناوه‌و یه‌كێك بوو له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

هه‌روه‌ها له‌ حكومه‌تی كاتی عیراقدا نوێنه‌ری ی.ن.ك بوو له‌ به‌غداو ماوه‌یه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال بووه‌ له‌ دیمه‌شق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماوه‌ی چوار ساڵ باڵیۆزی عیراق بووه‌ له‌ رۆمانیاو ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ی.ن.ك بووه‌و پاشان له‌ كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتییدا وه‌ك سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دیاریكراوه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

به‌روار:  18/05/2018
74   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
خەندان- ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، هەفتەی رابردوو شاندێكی هەسەدە بۆ دووەمجار سەردانی دیمەشقی كردووە و لەبارەی داهاتووی ناوچە كوردییەكانی سوریاوە گفتوگۆیان كردووە. ریاز دەرا درێژه‌ ...
دەبێ وڵاتانی ئەوروپا سیاسەتێکی هاوبەشیان بۆ پرسی کۆچ هەبێت 3:41 min بڵاو کرایه‌وه‌ kl 11.07 54 ستێفان لوڤێن دەڵێ ناکرێ سوید سیاسەتی کۆچبەری تایبەت بەخۆی هەبێ و دەبێ وڵاتانی ی درێژه‌ ...
مانگی سووری کوردستان داوای لەو کەسانە کرد کە ئەگەر بۆجەژنی قوربان قوربانییان هەیە ، ڕادەستی مانگی سووری کوردستان-ی بکەن تا لە ڕێگەی مانگی سووری کوردستانەوە بگات بەدەست بنەماڵە کەم درێژه‌ ...
داوا له‌ هێڵه‌ ئاسمانییه‌كان ده‌كرێـت به‌شداری‌ له‌ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌راندا نه‌كه‌ن ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئێس بی‌ ئێس بلاَویكرده‌وه‌ هێڵه‌ ئاسمانییه‌كانی‌ ئوسترالیا له‌ژێر فشا درێژه‌ ...
ڕاپۆرته‌ هه‌وڵ له‌ هۆڵه‌نداوه‌: توێژینەوەیەک دەربارەی کاریگەرییەکانی ڕەوتی ئیسلامی سیاسی لەسەر ئەدەبی کوردی له‌ لاهای پێشکه‌ش کرا ل درێژه‌ ...
ئه‌نقه‌ره‌ - AA سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا رایگه‌یاند "هیچ هۆكارێكی گونجاو نییه‌ له‌ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی دوژمنكارا درێژه‌ ...
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران(حدکا) شەهید بوونی شەش پێشمەرگەی حزبەکەی لە شەڕەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی نزیک شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ورمێ راگەیاند. لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەی درێژه‌ ...
بەهای لیرەی تورکیی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکیی سات بە سات کەمتر دەکات و ئابووریی تورکیا بەرەو داڕمانی تەواوەتیی دەبات. بەھای لیره‌ی تورکیی سات بە سات‌ ڕوو له‌ دابه‌زین ده‌كات و درێژه‌ ...
ئەحمەد ئەمین پەنا، زیندانی سیاسی و بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ئێران لە ســنە لەلایەن بەرپرسانی زندانەوە کەوتە بەرپەلامار و لێدان و بوو بەهۆی شکانی قامکی دەستی وخەسار گەیشتن بە مەس درێژه‌ ...
دەڵێن جەبار شاگردبوو لای وەستایەك.ڕۆژێك بە وەستاکەی ووت:-وەستا دەزانی پارێزگار هاوڕێمە. وەستا:-کاتی فشەفش نییە جەبار. ڕۆژێك پارێزگار بەولا تێپەڕی وئوتومبێلی ڕاگرت ودابەزی وبە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   138
کۆی سه‌ردان:   17057045