تەرمى ژنێک لە نێوان هەولێر- بێستانە بە کوژراوى دۆزرایەوە
ڕێناس عەلى - هەولێر
لە هەولێر تەرمى ژنێک بە کوژراوى دۆزرایەوەو پۆلیسیش دەڵێت تاوەکو ئێستا ناسنامەکەى دیارنییە.
هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند: ئێوارەى ئەمڕۆ پێنج شەممە لە نێوان هەولێر- بێستانە تەرمى ئافرەتێک دۆزراوەتەوە کە فیشەکێک نراوە بە نێو چاوانییەوەو کوژراوە.
ڕاشیگەیاند، تەرمى ئافرەتەکە ڕەوانەى پزیشکى دادوەرى هەولێر کراوەو تاوەکو ئێستاش ناسنامەکەى دیارنییە.
ئاشکراشیکرد، تەمەنى ئافرەتەکە لەنێوان ٢٠ ساڵ تاوەکو ٢٥ ساڵ دایەو لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
نالیا
بهروار: 18/05/2018
462 جار خوێندراوهتهوه
|