واده‌ی به‌ندكردنی په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانی دوورگه‌كان سنوردار ناكرێت
هەژار تەها
مالمۆکورد
سه‌رۆكی پارتی كرێكرانی ئوسترالیا كه له ئێستادا له به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنن ڕایگه‌یاند هیچ چوارچێوه‌یه‌كی كاتی بۆ مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا دانانێن.
ووته‌كانی سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی ئوسترالیا ، بیڵ شۆرتن، له كاتێكدایه بڕیاره له كۆنگره‌ی پارته‌كه‌یدا له مانگی ته‌مموزدا پڕۆژه بڕیارێك تاوتوێ بكرێت به‌مه‌به‌ستی دانانی چوارچێوه‌یه‌كی كاتی بۆ به‌ندكردنی په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كاندا كه له 90 ڕۆژ تێنه‌په‌ڕێت.
به‌لاَم بیڵ شۆرتن، له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند ئه‌و پڕۆژه بڕیاره په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا ناگرێته‌وه.
په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا كه به‌شێكیان به‌ڕه‌گه‌ز كوردن ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێشتر ویستویانه به قاچاخ و به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن به‌لاَم ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دوو دوورگه‌یه كراون و هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری ده‌یلی مه‌یڵ
به‌روار: 17/05/2018
1421 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|