نه‌ته‌نیاهۆ بۆ ئه‌ردۆغان: تۆ ده‌ستت به‌خوێنی كورد سوره
شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕه‌خنه‌ی توند له‌سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌گرێت‌و ده‌ڵێت:"ده‌ستت به‌خوێنی كورد سوره".
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌تویته‌ری خۆیه‌وه وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌كانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیای دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "كه‌سێك كه هه‌زاران سه‌رباز بۆ داگیركردنی باكوری قوبروس‌و سوریا بنێرێت، بۆی نییه ئامۆژگاری ئێمه بكات ئێمه به‌رگری له‌خۆمان ده‌كه‌ین كاتێك كه حه‌ماس ده‌یه‌وێت سنوره‌كانمان ببه‌زێنێت".
نه‌ته‌نیاهۆ له‌په‌یامه‌كه‌یدا هێرشی توندی كرده سه‌ر ئه‌ردۆغان‌و ڕایگه‌یاند، "كه‌سێك ده‌سته‌كانی به‌خوێنی له‌ژماره نه‌هاتووی هاوڵاتیانی كوردی سوریا‌و توركیادا هه‌بێت، بۆی نیه وانه‌ی ئه‌خلاقی جه‌نگ به‌ئێمه بدات".
پێشتر ئه‌ردۆغان ڕه‌خنه‌ی له‌ئيسرائیل گرت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوڵاتییه فه‌ڵه‌ستینیانه‌ی كه دوێنێ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كرانه قوربانیی.
به‌روار: 16/05/2018
545 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|