"لەبەر ئەوەی وێنەی من لەگەڵ دایکمدا بڵاوکرابوویەوە ڕۆژنامەکەیان پێنەدام
سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندیدی هەدەبە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە بەندیخانە دیلکراوە، لە ڕێگای سۆشیال میدیاوە ئاماژەی بە گەمارۆی میدیایی لەسەر هەدەپە کرد.

سەڵاحەدین دەمیر تاش کاندیدی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا، کە لە بەندیخانەدایە، لە ڕێگەی ئەکاونتەکەیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیامێکی ئاراستەی دەرەوە کرد. دەمیرتاش ئاماژەی بەو گەمارۆ میدیاییەی سەر هەدەپە و خۆی کرد. دەمیرتاش هەروەها ئاماژەی بەو بەربەستانە کرد کە لە بەندیخانە بەرەو ڕووی دەبێتەوە.

دەمیرتاش ئاشکرای کرد، هێشتا لە میدیاکاندا هەواڵ سازکردن لەسەر هەدەپە و من قەدەغەیە و وتی "ژمارەیەکی کەم لە ڕۆژنامەکانیش لەسەر من هەوڵ و ڕاپۆرت ساز دەکەن. لە بەندیخانەشدا ڕۆژنامەکانی بیرگیون، جومهوریەت و ئەڤرەنسەل، کە لەسەر من هەواڵ بڵاو دەکەنەوە، بەڵام بە بیانووی لێکۆڵینەوەکردن لە رۆژنامەکە و بابەتەکە، دوای ڕۆژێک رۆژنامەکە دەیگەێننە دەستم. دەمیرتاش ئەو پرسیارەی کردووە ئایا وەزیری داد ئاگای لەم دۆخە هەیە؟"

"لە پەیامى دایکان نەترسن، لە شتەکانی ئەوان بترسن"

دەمیرتاش ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەو هەواڵانەی لەسەر دایکی بڵاو دەکرێنەوە سانسور دەکرێن و وتی "بە هۆی ئەوەی کە لە بابەتێکى ڕۆژنامەی جومهوریەت وێنەی من لەگەڵ دایکمدا بڵاوکرایەوە و تیایدا قسەکانى دایکم بڵاوکرابوونەوە، ئەو ڕۆژنامەیەیان نەدا بە من. وا دیارە لەوە دەترسن، کە وتەکانی دایکم لەسەر من کاریگەری دابنێت وام لێبکات کە دەنگ بەدەم بە خۆم. باشى دایکم چیى وتووە؟ بە ڕای من لە پەیامى دایکان نەترسن، بەڵام لە شتەکانى ئەوان و قسەکانی ئەوان بترسن".

فورات نیوز
به‌روار:  14/05/2018
453   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   333
کۆی سه‌ردان:   29254036