6 لایەنى سیاسیی كوردستان داواى دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردن دهكهن
٦ لایەنى سیاسىی باشووری كوردستان كه پێكهاتوون له بزووتنهوهی گۆڕان، كۆمهڵی ئیسلامی، هاوپهیمانی بۆ دیموكراتی و دادپهروهری، یهكگرتووی ئیسلامی، بزووتنهوهی ئیسلامی و حیزبی شیوعی كوردستان له شاری سلێمانی كۆبوونهوه.
له دوای كۆبوونهوهكه، ئهو لایهنانه كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامهوانییان ساز كرد و ڕایانگهیاند: «بەڵگەمان هەیە ساختەکارى زۆر کراوە لەسەر ئاستى هەرێم و ناوچە دابڕێنراوەکان لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، بۆیە بە هەژمارکردنەوەى دەنگەکان لە رێگەى دەستیشەوە رازى نابین و داواى دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردن و پرۆسەى دەنگدان دەکەین.»
ئهو لایهنانه ڕاشیانگهیاند، بڕیاریانداوە کە شاندێک بنێرنە بەغدا بۆ بەدواداچوون بۆ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن. لە ئەگەری بەدەمەوە نەھاتنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ھەنگاوی توند دەگرینەبەر وەک ڕاوەستاندنی پەیوەندییه دیپلۆماتییهكان و جوڵاندنی شەقام.
«لە ھەرێمی کوردستان و لە کەرکووکیش ساختەکاری کراوە، بەڵگەمان لە بەردەستە کە چۆن دەسەڵات بەشێوەیەکی ناشرین ساختەکاری ئەنجامداوە، ھەرگیز قبووڵی ناکەین گاڵتە بە ئیرادەی خەڵکی کوردستان بکرێت.»
له كۆنفڕانسه ڕۆژنامهوانییهكهدا د. یوسف محەمەد سهرۆكی لیستی بزووتنهوهی گۆڕان له پارێزگهی سلێمانی گوتی: «ئەنجامى هەڵبژاردنەکە گاڵتەجاڕییە و ئەو ئەنجامە ڕهت دەکەینەوە و داواى دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردن دەکەین.»
فورات نیوز
بهروار: 14/05/2018
462 جار خوێندراوهتهوه
|