پەنابەرێکی کورد لە ئەڵمانیا خۆی دەکوژێ
رووداو- رانیە

زۆربەی كەسە نزیكەكانی كۆچیان كردبوو بۆ ئەوروپا، ئیدی فەرەیدوونیش بڕیاری دا جانتای سەفەر بكاتە شانی و رێگەی قاچاخ بگرێتەبەر. ئەو توانی بەبێ‌ مەترسی رێی قاچاخ ببڕێ‌، بەڵام ئەو بەهەشتەی ئەو لە خەیاڵی خۆی دروستی كردبوو، لێی بوو بە دۆزەخ. دوای حەوت ساڵ مانەوە لە غوربەت، خۆی لە باڵەخانەیەكی چوار نهۆمی هەڵدایە خوارەوە و كۆتایی بە ژیانی هات.

فەرەیدوون سەلام عەزیز، 35 ساڵ و خەڵكی دەڤەری رانیە، حەوت ساڵ لەمەوبەر رێگەی كۆچی گرتەبەر و لە ئەڵمانیا گیرسایەوە، بەڵام لە ماوەی ئەو حەوت ساڵەدا هەواڵێكی دڵخۆشكەری لە دەزگای كۆچی ئەو وڵاتە پێنەدرا، تەنانەت دواجار ئاگادار كرایەوە كە بەو نزیكانە دیپۆرت دەكرێتەوە، بۆیە بەرەبەیانی رۆژی 1/5/2018 لە باڵەخانەیەكی چوار نهۆمی خۆی فڕێدایە خوارەوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەكر مستەفا كە خاڵی فەرەیدوونە، هەفتەیەك پێش رووداوەكە قسەی لەگەڵ خوشكەزاكەی كردبوو، دەڵێت فەرەیدوون لە قسەكانیدا بێزار دەردەكەوت، بەڵام لەو باوەڕەدا نەبووە خۆی بكوژێ‌.

بەكر گوتی: "پێشتر سێ‌ برا و خوشكی و دایكی فەرەیدوون چووبوونە دەرەوە، بۆیە فەرەیدوونیش بڕیاری دا بچێتە دەرەوە، بەڵام خراپیی مامەڵەی دەزگای كۆچ و پۆلیسی ئەڵمانیا لەگەڵ فەرەیدوون، بێزاریان كرد.  حەوت ساڵ بوو لە ئەڵمانیا بوو، هێشتا جوابی كۆتایی وەرنەگرتبوو، هەر دەستی دەستییان پێدەكرد، مووچەی سۆشیالەكەیان كەمكردبووەوە، ئەو شوێنەشی تێیدا دەژیا زۆر خراپ بوو، لە زیندانی نازییەكان دەچوو، ئەوانەش فەرەیدوونیان زۆر بێزار كردبوو".

سەبارەت بە گەڕاندنەوەی تەرمەكەی بۆ كوردستان، بەكر گوتی: "تەرمەكەی ناگەڕێنینەوە بۆ كوردستان، چونكە زۆربەی كەسوكارەكەی لە دەرەوەن، ئەوان بڕیاریان داوە تەرمەكە لە شارەوانی وەربگرنەوە و هەر لە ئەڵمانیا بینێژن". 

بەكر بنگردی، سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا لە كوردستان، ئاگاداری دۆسیەی خۆكوشتنی ئەو كۆچبەرەیە، بەكر بە (رووداو)ی گوت: "فەرەیدوون كوڕێكی زۆر بێ‌ كێشە بوو، لە نزیكەوە دەمناسی، دوای ئەوەی چووەتە ئەڵمانیا لەلایەن رەگەزپەرستانی ئەو وڵاتەوە ئەشكەنجەی دەروونی دراوە. ئەو چەند جارێك رەفزی وەرگرتووە. لە شارۆچكەیەك دەژیا، ئەوێی جێهێشت و چووە لای براكەی لە شارۆچكەیەكی دیكە، دووبارە دەگەڕێتەوە شارۆچكەكەی و قبوڵی كاتی وەردەگرێ‌".

بە گوتەی بەكرد بنگردی، فەرەیدوون ئیقامەی كاتی پێدرابوو، بەڵام لێی سەندرابووەوە، مۆڵەتی مانەوەشی بۆ كرابوو بە هەفتانە، مووچەی سۆشیالەكەشی كەم كرابووەوە، ئەم رێكارانەش بێزاریان كردبوو. 

بەكر دەڵێت: "هەفتەیەك پێش ئەوەی خۆی بكوژێ‌، پۆلیس فەرەیدوون ئاگادار دەكاتەوە كە چیدی مافی مانەوەی لە ئەڵمانیا نییە و دیپۆرتی دەكەنەوە، ئەمەش باری دەروونی تێكدابوو، بۆیە لە پەنجەرەی شوقەكەوە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

شاكر یاسین، بەرپرسی بەشی كۆچ و كۆچبەران لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەوان ئاگاداری خۆكوشتنی ئەو گەنجە نین، بەڵام بەدوایدا دەچن و لە هۆكاری خۆكوشتنەكەی دەكۆڵنەوە، هەروەها ئەگەر پێویست بكات و كەسوكارەكەی داوا بكەن، كار بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەكەی بۆ كوردستان دەكەن.
به‌روار:  14/05/2018
646   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
رۆژی ١٩ى ئابی ١٩٧٩ / ٢٨ى گەلاوێژی ١٣٥٨ى کۆچی هەتاوی و هاوکات لەگەڵ گەشەى بزووتنەوەى گەلی کورد لە رۆژهەڵاتى کوردستان و یەک ساڵ لە دواى هاتنە سەر کاری رژێمى کۆمارى ئیسلامیى ئێران، خو درێژه‌ ...
لە شارۆچکەی خانەقین پیاوێکی قەرزار لە دووکانی خاوەن قەرزەکەدا خۆی سوتاند. ئه‌مڕۆ هاوڵاتییەکی دانیشیشتووی شارۆچکەی خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە بەناوی ئیسماعیل ئه‌کره‌م له‌ د درێژه‌ ...
كه‌ناڵه‌ ناسراوه‌كانی ئه‌ڵمانیا باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كچه‌ ئێزیدیه‌ ده‌كه‌ن بۆ هه‌رێم و داواكاری گشتیشی هێنایه‌ قسه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌شواق حاجی حه‌میدی كچه‌ ئێزیدی هه‌ڵاتووی ده‌ درێژه‌ ...
رووداو - هەولێر سکرتێری گشتیی پێشووتری نەتەوە یەکگرتووەکان و براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، کۆفی عەنان ئەمڕۆ لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. کۆفی عەنان لەدایکبووی 1938ـی غ درێژه‌ ...
په‌نابه‌ره‌ كورده‌كه‌ی‌ دوورگه‌ی‌ مانوس نوێترین كاری‌ خۆی‌ بلاَوكرده‌وه‌ به‌هرۆز بوچانی‌ ، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی‌ دوورگه‌ی‌ مانوس ده‌ درێژه‌ ...
رووداو - هەولێر سەرۆکی ئەمریکا راگەیاند، ماوەیەکی زۆرە تورکیا بووەتە کێشە و وەک دۆست مامەڵەی نەکردووە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا کە بە پەیامنێرانی ر درێژه‌ ...
بە بەشداری هەزاران کوردستانی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرشەنگال لە چەندین شاری ئەورووپایی شەرمەزارکرا. هێرشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەربۆسەرشەنگال لە شارەکانی فرایبوورگ، مانهەیم، شتوت درێژه‌ ...
سەرۆکی پارتی دیموکراتەکانی سوید دەڵێ بۆ ئەوەی کەسێک ببێ بە سویدی پێویستە هەموو میژوو و ڕابردووی سوید بە هی خۆی بزانێ. پرۆسەی ئەم ئاسیمیلەبوونەش کاتێکی زۆری دەوێ. درێژه‌ ...
ئەو شتانەی كە ئینسان لە مەكتەب فێریان نابێ‌ 1- چۆن بە كۆمێنتێ‌ بەرامبەرەكەت راو ئەكەی؟ 2- سێ‌ رێگای كورت بۆ گەیشتنە هەندەران. 3- باشترین جۆرەكانی ماستاو. 4- لەپڕێك ببە بە كوڕ درێژه‌ ...
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ هاوڵاتیانی سویدی دەرەوەی وڵات دەست پێدەکات و هاوڵاتیانی سویدی دانیشتووی هەرێمی کوردستان دەتوانن لە شاری هەولێر دەنگ بدەن. ئەمساڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردن درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   66
کۆی سه‌ردان:   17085540