یه‌كه‌م ده‌رهێنه‌ری كوردی باشوره ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێ بدرێت
شۆڕش محەمەد
مالمۆکورد
فیلمی ده‌رهێنه‌رێكی كورد لهفێستیڤاڵێكی ئێران خه‌ڵات كرا
فیلمی (ئه‌یلان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه به‌سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه، لهفێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌وڵاتی ئێران خه‌ڵاتی باشترین فیلمی درایه.
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی خه‌ڵاته‌كه‌وه وتی"فیلمی (ئه‌یلان) له‌یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی ره‌سام به‌شداری كرد و خه‌ڵاتی سێهه‌مین باشترین فیلمی وه‌رگرت".
وتیشی "ئه‌وه یه‌كه‌مین جاره ده‌رهێنه‌رێك له‌باشوری كوردستان خه‌ڵاتێكی له‌و شێوه‌یه وه‌رده‌گرێت".
ده‌رهێنه‌ری فیلمی (ئه‌یلان) ئاماژه به‌وه ده‌كات "له فێستیڤاڵه‌كه‌دا چه‌ندین فیلم به‌نوێنه‌رایه‌تی 92 وڵات به‌شداربوون و فیلمی 45 وڵات كێبركێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كانیان ده‌كرد".
به‌وته‌ی جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه "چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه له‌سوریا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه ده‌گرنه به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به‌كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته قوربانی".
فیلمی سینه‌مایی (ئه‌یلان) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێكردووه و هه‌روه‌ها ئالان رۆژبه‌یانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردوه.
دواهه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر فیلمێك بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه له‌كه‌متر له ساڵێكدا له 54 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا.
جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبوی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره، له‌ساڵی 2001ه‌وه ده‌ستیداوه‌ته كاری سینه‌مایی و له‌نزیكه‌ی 40 كورته فیلم‌دا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه و له 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوه و له‌ساڵی 2010ه‌وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.
ڤیدیۆی ساتی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه:
https://youtu.be/HWdv0X9gO_0
بهروار: 08/05/2018
506 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|