كه‌نه‌دا ده‌یه‌وێت په‌نابه‌رانی نایاسایی ئه‌مریكا دیپۆرت بكاته‌وه
هەژار تەها
مالمۆکورد
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌ر بلاَویكرده‌وه حكومه‌تی كه‌نه‌دا ده‌خوازێت گۆڕانكاری له‌و ڕێكه‌وتنه‌دا بكات كه له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئیمزا كراوه به‌مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه له ئه‌مریكاوه ده‌چنه كه‌نه‌دا. به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه كه‌نه‌دا ده‌توانێت ته‌نها ئه‌و په‌ناخوازانه دیپۆرتی ئه‌مریكا بكاته‌وه كه له خاڵه سنورییه فه‌رمییه‌كانه‌وه ده‌چنه كه‌نه‌دا به‌لاَم كه‌نه‌دا ده‌خوازێت ڕێكه‌وتنه‌كه به‌سه‌ر ته‌واوی سنوری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وولاَتدا جێبه‌جێ بكرێت. پاراستنی سنوره‌كان و گێڕانه‌وه‌ی په‌ناخوازان یه‌كێكه له‌و سیاسه‌تانه‌ی كه له ئێستادا به‌شێك له وولاَتان پیاده‌ی ده‌كه‌ن و دیارترین نموونه‌ی ئه‌و وولاَتانه‌ش ئوسترالیایه به‌جۆرێك هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكات، ده‌ستگیر ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وولاَته ده‌كرێته‌وه كه لێوه‌ی هاتووه. نیگه‌رانییه‌كانی حكومه‌تی كه‌نه‌دا له پاش ئه‌وه دێت كه زیاتر له 26 هه‌زار كۆچبه‌ر له ماوه‌ی 15 مانگی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له ئه‌مریكاوه چوونه‌ته كه‌نه‌دا و له‌وێش داوای مافی په‌نابه‌رێتییان كردووه. به ووته‌ی به‌رپرسێكی حكومه‌تی كه‌نه‌داش ، هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا هێشتا به نه‌رێنی وه‌لاَمیان نه‌داونه‌ته‌وه به‌لاَم هێشتا وه‌لاَمی ئه‌و داواكارییه‌یان به فه‌رمی نه‌داوه‌ته‌وه.
به‌روار: 07/05/2018
798 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|