"تورکیا گەورەترین زیندانی رۆژنامەنووسانە"

بە بۆنەی ڕۆژی نێونەتەوەیی ئازادی رۆژنامەگەری کۆبوونەوەیەک لە ستۆکهۆڵم بۆ پشتیوانی کردن لە  رۆژنامەنووسانی کورد کە لە زیندانەکانی تورکیا دا بەند کراون، بەڕێوەچوو.

ئەمرۆ رۆژی نێونەتەوەیی ئازادی ڕۆژنامەگەرییە، بەو مەبەستە کۆبوونەوەیەک لە (ABF)ی ستۆکهۆڵم بە هاوکاری ئەنجوومەنی قەڵەمی سوید و فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی سوید و یانەی بڵاوکردنەوە(Publicistklubben) بە مەبەستی  پشتیوانی لە رۆژنامەنووسانی کورد و بە تایبەتی رۆژنامەنووسانی بەندکراو لە زیندانەکانی تورکیەدا بەڕێوەچوو.

هاوکات خۆپێشاندانێکی پشتیوانی لە گوییمینهای لەبەردەم باڵوێزخانەی چین لە ستۆکهۆڵم پیک هات، مینهای نووسەرێکی سویدییە و ساڵی ٢٠١٥ کاتێک لە تایلاند بوو لە لایەن چینەوە ڕفێندرا و لە زیندان کرا.کوردۆ باکسی یەکێک لە رێکخەرانی خۆپێشاندانەکەی بەردەم باڵوێزخانەی چین و کۆبوونەوەکەی ئا بێ ئێف لەوبارەیەوە بۆ بەشی کوردی رادیۆی سوید دوا و مەبەست لە کۆبوونەوەکەی بۆ بیسەران روون کردەوە. هەر لەم لینکەدا گوێبیستی وتوێژەکە ببە.

درێژەی هەواڵ
به‌روار:  04/05/2018
566   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   667
کۆی سه‌ردان:   29261991