سزای‌ له‌ سێداره‌دانی‌ رامین حسێن په‌ناهی‌ دواخرا
ڕۆژنیوز - ئاوات پوری

 

ڕامین حسێن پناهی کە گوازرابووەوە بۆ زیندانی تاکەکەسی بۆ ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای سێدارەکەی جێبەجێبکرێت، گەڕێندراوە بۆ بەندی گشتیی زیندانی سنە.

 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە ئەمجەد حسێن پەناهی، برای ڕامین لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ڕۆژنیوز ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ڕامین حسێن پەناهی بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.

 

دوو ڕۆژ پێش ئێستا ڕامین حسێن پەناهی گوازرایەوە بۆ بەندی تاکە کەسی زیندانی سنە و بە خانەوادەکەشی ڕاگەیەندرا، کە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە سزای سێدارەکەی جێبەجێ دەکرێت.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، ئەمجەد حسێن پەناهی، برای ڕامین بۆ ڕۆژنیوز وتی: شەوی ڕابردوو ڕامین لە بەندی گشتی زیندانی سنەوە پەیوەندی بە خانەوادەکەمانەوە کردووە و وتوویەتی گەڕێندراوەتەوە بۆ ئەو بەندە، وتووشیەتی، کە سزاکە لە سەر شوێنی خۆیەتی، بەڵام دواخراوە، جەختیشی کردووەتەوە کە دیارنییە بۆ کەی دواخراوەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە ئەمجەد حسێن پەناهی وتی، کە دوێنێ هێزەکانی سەربە وەزارەتی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی مەراسیمی پرسەی نیشتمان حسێن پەناهی، خوشکەزای ڕامین، کە چەند کاتژمێرێک پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی گواستنەوەی ڕامین بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، هەڕەشەیان لە برایەکی دیکەی ڕامین بەناوی ئەنوەر کردووە، کە دەستگیری دەکەن.

 

ئەنوەر حسێن پەناهی، پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٧دا لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستگیرکرابوو، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٨دا سزای سێدارەی بەتۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی" و "شەڕ لەگەڵ خوا" بەسەردا سەپێندرابوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٣دا سزاکەی لە سێدارەوە بۆ شەش ساڵ زیندان کەم کرابووە و ئازادکرابوو.

 

ڕامین حسێن پەناهی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵی پار دەستگیرکرا و پاشان لەلایەن لقی سنەی دادگای "شۆڕشی ئیسلامیی"وە، بە تۆمەتی 'بەغی' واتە شەڕ لەگەڵ حکومەتی ئیسلامی، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

 
به‌روار:  03/05/2018
354   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
مامم "کەمالی برامی" کووشت!.😭😭😭 ئەگەرچی هەموو دۆستو خزمو ناسراوەکان بە ئێمەو دایکمیان ئەووت کە شەوان گوێ لە ڕادیۆکەی ئێران بگرین بەڵکو خوایە ناوی باوکی ئیمەش لە ڕیزی سەربازە درێژه‌ ...
Spara Dela دوانیوەرۆی ئەمڕۆ کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر ژنێک و کوڕەکەی لە کەنیسەیەک لە ئەڵمانیا بەوهۆیەوە هەردووکیان گیانی لە دەستداوە و هەر لە هێرشەکەدا دوو پۆلیسیشی بر درێژه‌ ...
جوبرائیل (ئه‌یلان) ده‌گه‌یه‌نێته‌ یۆنان فیلمی (ئه‌یلان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه‌ به‌سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه‌، له‌فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ درێژه‌ ...
دەزگای کۆچ کاری پارێزەرە حکومدراوەکان ڕادەگرێت 2:07 min لیستەی هەڵبژاردەکانم 78 بڵاو کرایه‌وه‌ kl 10.40 دەزگای کۆچ کاری ١٠ پارێزەر و دادناسی ڕەسمی کە نوێنەرایەتی پەنابەر درێژه‌ ...
مانگرتنی مامۆستایانی بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دژی کەمی موچەکانیان و بارگرانی ژیانی خوێندکاران و مامۆستایان بەردەوامە و ناوەندی هاوکاری حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردست درێژه‌ ...
بێجگە لە ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستدا، ١٣ کەسیش بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. لانی کەم ٢٢ کەس، لە نێویاندا منداڵان، گیانیان لە دەستدا کاتێک لۆرییەک لە تورکیا کە هەڵگری ک درێژه‌ ...
لەم سەدەیە دا سینەما و ڕاگەیاندن بوونەتە چەک، چەکی ئابووری ، چەکی سیاسی و چەکی ... کورد لە کوردستانی باشوور چۆن لەم چەکە دەڕوانێ و تا چەند کەڵکی پێویستی لێوەرگرتووە؟ تا چە درێژه‌ ...
وێنەو لیستی ناوی ژمارەیەک لەو قوربانیانەی بڵاو کرایەوە کە دوێنێ لە دەریای ئیجە-ی تورکیا بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا. ئەمڕۆ پێنجشەممە فیدراسیۆنی پەنابەران وێ درێژه‌ ...
خەندان- میدیاکانی تورکیا ناسنامەی ئەو ژنەیان ئاشکراکرد کە لە ڕووداوی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ڕزگاری بوو. بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی"ئێن سۆن هەبەر"ی تورکی ژنە درێژه‌ ...
ئاری جەلال سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو كۆچبەرانەی کە شەوی چوارشەممە یەختەكەیان لە كەناراوەكانی ئیزمیر لە دەریای ئیجەدا نقومبوو درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   108
کۆی سه‌ردان:   17301654